fbpx
Shadow Shadow

مەترسییەکە چییە؟

نەتەوە یەکگرتووەکان: واتسئەپ سەلامەت نییە و قەدەغەمان کردووە لە بەرپرسەکانمان

11:54 هه‌ینی 24 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

وتەبێژی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکراى کرد کە سکرتێرى گشتی ڕێکخراوەکە و بەرپرسانى باڵا واتسئەپ بۆ پەیوەندیکردن بەکارناهێنن بەهۆى ئەوەى ڕیگەیەکى سەلامەت نییە بۆ پەیوەندیکردن و مەترسى هاککردنى لێدەکرێت.

.

کاتێک پرسیار لە فەرحان هەقى، وتەبێژى سکرتێرى  گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا لەسەر ئەوەى ئایا کە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی لەگەڵ شازادەى سعودیە یان هەر سەرۆکێکى تردا کردووە لەڕێگەى واتسئەپەوە یان نا، ناوبرا و ڕایگەیاند کە “ڕێنمایى بۆ بەرپرسانى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان دەرچووە کە واتسئەپ بۆ پەیوەندیکردن بەکارنەهێنن بەهۆى ئەوەى تۆڕێکى سەلامەت نییە بۆ پەیوەندیکردن.”

.

فەرحان هەقی وتیشی “بۆیە لەو باوەڕەدام سکرتێرى گشتى واتسئەپ بەکارناهێنێت”.

.

لاى خۆشیەوە کۆمپانیاى واتسئەپ وەڵامى بەرپرسەکەى نەتەوە یەکگرتووەکانی دایەوە و وتی، “واتسئەپ خزمەتگوزاریەکى سەلامەتە بۆ زیاتر لە یەک ملیار و نیو بەکارهێنەر لە جیهاندا.”

.

کارڵ وۆچ، بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکانى واتسئەپ ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هەموو نامەیەک بە کۆدێکی نهێنی لای نێرەر و وەرگر پارێزراوە و واتسئەپ ناتوانێت بیانبینێت.”

.

وتیشی، “تەکنەلۆژیاى کۆدی نهێنی و شیفرەکان کە لەگەڵ کۆمپانیاى سیگیناڵدا پەرەی پێدراوە بەلاى شارەزایانى ئاسایشى زانیارییەکانەوە پەسەند کراوە و سیستمێکى باشە بۆ پاراستنى زانیارییەکانی خەڵک لە هەموو جیهان.”

.

زیاتر بخوێنەوە: شازادەى سعودیە مۆبایلی خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆنی هاک کردووە

.

ڕۆژی چوارشەممەی پێشوو چەند ڕاپۆرتێکی میدیایی زانیاریان لەسەر تێوەگلانى محەمەد بن سەلمان، جێنشینى سعودیە خستەڕوو کە ناوبراو مۆبایلی تایبەتى جێف بێزۆس، بەڕێوەبەرى جێ بەجێ کارى کۆمپانیاى ئەمازۆن و خاوەنی ماڵپەری واشتن پۆستی لە ساڵى 2018دا و لەڕێگەى واتسئەپەوە هاک کردووە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل