fbpx
Shadow Shadow

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەى خۆپیشاندانەکان هۆشدارى دەداتە دەسەڵاتدارانى عێراق

21:20 شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

نوێنەری رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و داوای کرد کاتێکی دیاریکراو بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی خۆپیشاندەران لەلایەن حکومەتەوە دەستنیشان بکرێت، نیگەرانی خۆشی نیشاندا، سەبارەت بەو گروپە چەکدارانەی کە بوونەتە هۆکاری تێکدانی سەقامگیری عێراق.

.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی نوسینگەی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ (شەممە، 26ى تشرینی یەکەمی 2019) محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ هێنس بلاسخارت،  نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەتەوە، هەردوولا تاوتوێى پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراقیان کردووە بە تایبەتی خۆپیشاندانەکان.

.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کردووە، حکومەتی عێراق کار بکات بۆ دیاریکردنی خشتەیەکى زەمەنى بۆ جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران  و ئەنجامدانی چاکسازییەکان لە کاتێکی دیاریکراودا.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کردووە،گەندەڵکاران بەزووترین کات ڕەوانەی دادگاکان بکرێن و گەندەڵیش لەوڵاتدا بنبڕ بکرێت.

.

نوێنەری رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداریشداوە، لە هەڵکشانی توندوتیژییەکان، جەختیشیکردوەتەوە کە دەبێت هێزە ئەمنییەکان بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بکەن و ڕێگە نەدەن گروپە چەکدارەکان دزە بکەنە نێو خۆپیشاندەرانەوە بۆ ئەوەی خۆپیشاندانەکان بەلاڕێدا ببەن.

.

هاوکات نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە پەرلەمان کردووە، کاربکات بۆ جێبەجێکردنی مافە ڕەواکانی خەڵکی عێراق، جەختیشی کردووەتەوە، لە پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافە ڕەواکانی هاووڵاتیانی عێراق.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل