fbpx
Shadow Shadow

نەتەوەیەکگرتووەکان: هێزە ئەمنییەکانى عێراق بەردەوامن لە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران

09:00 پێنج شه‌ممه‌ 07 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، بەگوێرەى ئەو ڕاپۆرتانەى بەدەستیان گەیشتون هێزە ئەمنییەکانى عێراق بەردەوامن لە تەقاندنى فیشەک دژى خۆپیشاندەران.

,

بەگوێرەى هەواڵێکى عەرەبییە، لە ڕاگەیەندراوێکدا نەتەوەیەکگرتووەکان داواى لە لایەنەکانى عێراق کردووە، توندووتیژییەکان ڕاگرن و لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکان دەستپێبکرێت، لەهەمانکاتیشدا داواى گفتوگۆى نێوان حکومەت و خۆپیشاندەران دەکات.

,

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، ئەمیندارى گشتى ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، هەست بە دڵەڕاوکێیەکى زۆر دەکات لەبارەى ژمارەى کوژراو و بریندارەکانى خۆپیشاندانەکانى عێراق، کە چەکى ڕاستى و فیشەک بەکارهێندراوە.

,

ئەمیندارەکەى نەتەوەیەکگرتووەکان جەختى لەوەشکردووەتەوە، پێویستە حکومەت وەڵامى داواکانى خۆپیشاندەران بداتەوە، پاڵپشتیش دەبێت لە سەپاندنى ئاسایش و سیستم، بەتایبەت پاساتنى ئاسایشى سەرەم هاوڵاتییان.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل