fbpx
Shadow Shadow

نەتەوەیەکگرتووەکان: هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى و چه‌كدارانى حوسیى تاوانى جه‌نگیان له‌ یه‌مه‌ن ئه‌نجامداوه‌

20:43 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند لایەنە شەڕکەرەکانی ناو یەمەن تاوانی جەنگیان بەرانبەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامداوە.

.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، 3ى ئابى 2019، ڕاپۆرتێكى له‌باره‌ى شه‌ڕى ناوخۆیى یه‌مه‌ن بڵاو كردووه‌ و تێدا ڕایگه‌یاندووه‌، هه‌موو لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى یەمەن به‌رپرسن له‌ پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ و یاساشكێنى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى.

.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژه‌ى بەوەکراوە، بارودۆخى شه‌ڕ به‌هۆى هاوپه‌یمانێتى عه‌ره‌بى به‌سه‌رۆكایه‌تى سعودییه‌ و چه‌كدارانى حوسیى گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك، ئه‌و دوو لایه‌نه‌ وه‌كو تاوانبارى شه‌ڕ دابنرێن.

.

هەروەها باسلەوەکراوە، بۆردومانه‌كانى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى بووه‌ته‌ هۆى كوشتنى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى و به‌وه‌ش ڕوداوه‌كان‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئاستى تاوانى جه‌نگ.

.

ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌، دەستدرێژی سێکسی و چەکدارکردنی منداڵان لە زەقترین ئەو پێشێلکارییانەن کە لە یەمەن ڕوویانداوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل