fbpx
Shadow Shadow

"16 کەس بەهۆى بۆمبى فرمێسک ڕێژەوە مردوون"

نەتەوەیەکگرتووەکان: لەماوەى 10 ڕۆژدا 97 کەس لە خۆپیشاندانەکانى عێراق کوژراون

19:30 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

مافى مرۆڤى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئاشکرایدەکات، مافەکانى مرۆڤ لە خۆپیشاندانەکانى عێراق بە گەورەیی پێشێلکراون و لەماوەى 10 ڕۆژیشدا 97 کەس کوژراون.

,

مافى مرۆڤى نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، پێشێلکارییەکانى مافى مرۆڤ لە دووەم گەڕى خۆپیشاندانەکانى عێراق بە زەقى دەبیندرێت.

,

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە: “لەنێوان 25ى تشرینى یەکەم تا 4ى تشرینى دووەمى 2019، بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە 97 کەس کوژراون و هەزارانیش برینداربوون”.

,

مافى مرۆڤى نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریشیداوە لەوەى، “چەکى وێرانکەر” لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و چەکدارییەکانەوە بەکارهێندراوە و پێویستە بەگرنگببەوە ڕوبەڕوى ئەو بابەتە ببنەوە.

,

لاى خۆشیەوە جینین هێنس، نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەى بەوەکردووە: “ئەو ڕاپۆرتى توندووتیژییانە ئەوەمان پێدەڵێن کە دەبێت بەزویی ڕێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ ڕاگرتنى توندووتیژییەکان”.

,

لە ڕاپۆرتەکەى نەتەوەیەکگرتووەکاندا ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى بۆمبە فرمێسک ڕێژەکانەوە 16 حاڵەتى مردن تۆمار کراون.

,

دانێڵ بێڵ، سەرۆکى نوسینگەى مافى مرۆڤى نەتەوەیەکگرتووەکانیش دەڵێت: “هیچ پاساوێک نییە بۆ تەقاندنى ڕاستەوخۆى بۆمبى فرمێسک ڕێژ و بۆمبى دەنگى ڕوبەڕوى خۆپیشاندەران”.

,

ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ڕەخنەى توندیشی لە ڕاگرتنى هێڵى ئینتەرنێت گرتوە، کە حکومەتى عێراق لەکاتى خۆپیشاندانەکان پەناى بۆ دەبات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل