fbpx
Shadow Shadow

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان لە خۆپیشاندانەکانی عێراق پەیڕەوبکرێن

16:10 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤى سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی، داوای لە حکومەتی عێراق و خۆپیشاندەران کرد، پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان پەیڕەو بکەن لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا.

,

ئەمڕۆ هەینی 25ی تشرینی یەکەمی 2019، پاش ئەوەى دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکانى عێراق و ڕودانى توندووتیژى، ڕاڤینا شامداسانی، وتەبێژی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “گرنگە هەموو لایەنەکان لە عێراقدا، کاربکەن بۆ دووبارنەبوونەوەی ڕوداوی نەخوازراو لەم خۆپیشاندانە نوێیانەدا، وەک ئەوەی لە خۆپشاندانەکانی سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم ڕویاندا”.

,

ئەو بەرپرسە لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەشى وت: “گەنجانی عێراق بەهۆی نائومێدییەوە لە حکومەتەکەیان دەستیان بە دەربرینی ناڕەزایەتی کردووە، لە سەروی هەموو هۆکارەکانیشەوە نەبوونی دەرفەتی کارە لەگەڵ تەشەنەکردنی گەندەڵی و شکستی حکومەتی عێراق لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان”.

,

وتەبێژەکەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند، ئەوان بە چاوێکی نیگەرانییەوە دەڕواننە بەردەوامبوونی حکومەتی عێراق لە بڕین و قەدەغەکردنی ئینتەرنێت و توڕە کۆمەڵایەتییەکان.

,

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاپۆرتی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی پێشودا، هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی داپڵۆسێنەرانە مامەڵەیان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا کردووە، ئەوەش بوەتە هۆکاری کەوتنەوەی قوربانییەکی زۆر.

,

وتەبێژى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤ، بەناوى نەتەوەیەکگرتووەکانەوە داوای لە حکومەتی عێراق و خۆپیشاندەران کرد، پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان پەیڕەو بکەن لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا.

,

خۆپیشاندانەکانی عێراق لە 1ی تشرینی یەکەمی 2019، لە بەغداد و ژمارەیەک پارێزگای عێراق دەستی پێکرد، نزیکەی 150 کەس کوژران و زیاتر لە شەش هەزار کەسیش بریندار بوون، پاش ئەوەى دوو هەفتە بەهۆى چلەى ئیمام حسێنەوە خۆپیشاندانەکان ڕاگیران، ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم خۆپیشاندانەکان دژ بە حکومەت لە شارى بەغداد و 11 پارێزگای دیکە دەستیانپێکردەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل