Shadow Shadow

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ‘وروژاندنی’ دۆسییەی خاشقچی دەکات

09:46 پێنج شه‌ممه‌ 27 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

لێکۆڵەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دۆسییەی کوژرانی ڕۆژنامەنوسی سعودی جەمال خاشوقچی، داوا لە وڵاتانی کۆمەڵەی 20 دەکات، سبەینێ لە کۆبوونەوەکەیان لە ژاپۆن، دۆسییەی خاشقچی “بوروژێنن”.

.

ئانیس کالامار، لەبەردەم ڕۆژنامەنوساندا ئاشکرایکرد: “کوژرانی ئەو ڕۆژنامەنوسە سعودیە بە پشتیوانی دەوڵەتێک بووە، نەک ئەوەی ئێستا دەوترێ کۆمەڵێک کەسی نەزان ئەو کارەیان کردبێت”.

.

کالامار داواشیکرد، سبەینێ ئەو وڵاتانە بەرپرسیارێتی کوشتنی خاشقچی بخەنە ملی بەرپرسانی باڵای سعودیە.

.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئانیس کالامار، ڕاپۆرتێکی لەبارەی کوشتنی خاشقچییەوە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردبوو، سەرەڕای ئەوەی سعوودیه‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ تاوانی كوشتنی ئەو رۆژنامه‌نوسە، لەگەڵ ئەوەشدا ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه‌ ئه‌نجامدرا بۆ ئەو مەبەستە، شكستی هێناوە له‌ ئاشكراكردنی زنجیره‌ی وه‌رگرتنی فه‌رمانه‌كان.

.

كالامار هێمای بۆ ئەوە کرد، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستكه‌وتوون، ئه‌وه‌ نیشانده‌ده‌ن كه‌ مه‌رگی خاشقچی، كوشتنێكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا، بێسه‌روشوێنبوون و ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی گریمانە نه‌كراوه‌.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل