fbpx
Shadow Shadow

نەتەوەیەکگرتووەکان: ئەمساڵ زیاتر لە هەزار کەس لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاستدا خنکاون

17:10 سێ شه‌ممه‌ 01 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

فیدراسیۆنی پەنابەرانى سەر بە نەتەوەیەگکرتووەکان ڕایگەیاند، ئەمساڵ زیاد لە هەزار کۆچبەر لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاستدا خنکاون، لە ساڵى 2014شەوە 15 هەزار کەس لەو ئاوانەدا خنکاون.

,

ئەمرۆ سێشەممە، 1ی تشرینی یەکەمی 2019، فیدراسیۆنی پەنابەرانى سەربە نەتەوەیەگکرتووەکان ئاشکرایکردووە: “بە مەبەستی کۆچکردن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا لەڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە، زیاتر لە هەزار کۆچبەر لەمساڵدا گیانیان لەدەستداوە”.

,

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەو فیدراسیۆنە، ئەو ژمارەیە مەترسیدارە و بۆ شەشەمین ساڵە ئەو ژمارەیە تۆماردەکرێت و هەڵکشانی بەردەوام بەخۆیەوە دەبینێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێ لە وڵاتانی ڕۆژئاوا زۆر زیاتریان لەو ژمارە تۆمارکردووە کە لای ئەوان هەیە.

,

لاى خۆشییەوە چارڵی یاکسلی، وتەبێژی فیدراسیۆنی پەنابەران ڕایگەیاندووە: “دەبێت وڵاتانی ئەوروپا بەکاری مرۆڤایەتی خۆیان هەستن و کەشتییەکانیان بگەڕێننەوە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، ئەوەش بۆ ئەوەى ببن بە فریادڕەس بۆ ئەو پەنابەرانەی کە گیردەخۆن لە ئاوەکانی ئەو دەریایەدا”.

,

بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، لەساڵی 2014وە تا ئێستا، زیاتر لە 15 هەزار کەس لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون.

,

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل