fbpx
Shadow Shadow

"تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت"

نەتەوەیەكگرتووەكان: تاڵانکردنى ماڵەکانیان و ڕفاندنى هاوڵاتییانی کورد لە عەفرین بەردەوامە

14:36 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشکرایکردووە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەردەوامن لە ئەنجامدانی “تاوانی جەنگ” لە عەفرین، دەشڵێت، ئێستاش ڕۆژانە ڕفاندن و تاڵانكاری لە شارەكە بەردەوامە.

,

لە ڕاپۆرتێکدا کە پاش 42مین دانیشتنی کۆمیتەى مافی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، تایبەت بە سوریا بڵاوکرایەوە، ئەوە ئاشکرا کراوە: “بەھۆی نەبوونی یاساوە گروپە چەكدارەكان لە عەفرین، بەردەوامن لە گرتن و ڕفاندن و كوشتن و ئەشكەنجەدانی خەڵكی سڤیلی عەفرین”.

,

ئاماژە بەوەشکراوە: “ئەو هاوڵاتییە کوردانەی دەڕفێندرێن و دەستگیر دەکرێن، سەرجەمییان هاوڵاتییە کوردەکانی عەفرینن، بە شەوان ئەو هێزە چەکدارانە دەدەن بەسەر ماڵەکانیاندا و دەستگیریان دەکەن”.

,

كۆمیتەی لێكۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا، ئەوەشى خستوەتەڕو: “لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا تەرمی ژمارەیەک هاوڵاتی کورد لەو هاوڵاتییە ڕفێندراوانە دۆزراونەتەوە، دووانیان منداڵ بوون و لەسەر تەرمەکانیان ئاسەواری ئەشکەنجەدانی توندیان پێوە دیار بووە، دواتر تەرمەکانیان فڕێدراوە”.

,

لەبارەى چارەنوسى ئەو کەسانەى کە ڕفێندراون، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “بۆ ئازادکردنی ئەو هاوڵاتییە کوردانەی کە دەستگیرکراون لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەوە، لەبەرامبەر ئازادکردنیان داوای بڕی 400 تا 10 هەزار دۆلار کراوە، ئەوەش لەکاتێکدا ئەگەر بزانن ئەو هاوڵاتییانە بڕێک سەروەت و سامانیان ھەیە”.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گروپە چەکدارانە ڕێگا بە گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتییانە نادەن کە لە گوند و شارۆچکەکانی چواردەوری عەفرین لەپاش داگیرکردنى شارەکەیان نیشتەجێبوون.

,

سوپای تورکیا و حەوت گروپی چەکداری سەر بە ئۆپۆزسیۆنی چەکداریی سوریی، لە 19ی کانونی دووەمی 2018، هێرشیان کردە سەر عەفرینی رۆژئاوای کوردستان و دژی شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە شەڕیان کرد، دوای نزیکەی 59 رۆژ شارەکەیان داگیرکرد.

,

دوێنێ چوارشەممە، 11ی ئەیلولی 2019، کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی سوریای سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، پاش 42مین دانیشتنی کۆمیتەى مافی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو ڕاپۆرتەى بڵاوکردەوە.

,

ڕاپۆرتەکە لە 21 لاپەڕە پێکهاتووە، بۆ زانیارییەکانیش پشتی بەستوە بە چاوپێکەوتن و وێنە و شیکردنەوەی دیمەنەکان لە عەفرین.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل