fbpx
Shadow Shadow

نەتانیاهۆ: له‌گه‌ڵ شەش وڵاتى عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌ نهێنییه‌كانمان ده‌به‌ینه‌ قۆناغى ئاشكراى دیپلۆماسی

21:26 یه‌ك شه‌ممه‌ 10 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل ئاشكرایکرد، په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ شەش وڵاتى عه‌ره‌بیدا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌به‌ن.

,

بنیامین نەتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى به‌شدارى پێشانگاى ئه‌كسپۆى ساڵى 2020 دوبه‌ى ده‌كات، كه‌ بڕیاره‌ ساڵى داهاتو له‌ ئیمارات به‌ڕێوه‌بچێت.

,

سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل ئاشكراشیكردووه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵاتى عه‌ره‌بیدا گرێده‌ده‌ن و به‌لانیكه‌مه‌وه‌ ئاسایى و به‌ره‌وپێشه‌وەى دەبەن، ئه‌وه‌ش هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌شێوه‌یه‌ك له‌كۆتاییدا ببێته‌ په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌ندروستى نێوان ئیسرائیل و ئه‌و وڵاتانه‌.

,

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکردووه‌، به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا به‌پێى سیاسه‌تى وڵاته‌كه‌یانه‌، كه‌ هێز و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش پێكه‌وه‌ گرێده‌دات.

,

به‌وته‌ى نەتانیاهۆ، باشكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتە عەرەبییانەدا كاتى زۆرى ده‌وێت، “به‌ڵام هه‌ر به‌دیدێت”.

,

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ساڵى پار ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى ئیسرائیل بڵاوى كرده‌وه‌، پێش هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه، نه‌تانیاهۆ هه‌وڵه‌كانى چڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندییه‌كى دیپلۆماسیى له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا، ئامانجیشى ئه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ‌نهێنییه‌وه‌ به‌ره‌و ئاشكرا و فه‌رمى ببات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل