fbpx
Shadow Shadow

نەبوونی ناوی دوو یاریزان لە لیستی پاڵێوراوانی باڵوندۆردا بووەتە جێگەی سەرسوڕمان

13:02 سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵی فەڕەنسی ناوی ئەو 30 یاریزانەی ئاشکراکرد کە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بۆ باشترین یاریزانی جیهان، ئەوەشی جێگای سەرسوڕمانە، ناوی هەریەک لە نەیمار و لۆکا مۆدریچ لە لیستەکەدا نییە.

.

هاوشێوەی خەڵاتی زە بێست و باشترین یاریزانی ئەوروپا، چاوەڕوان دەکرێت هەرسێ یاریزان و مێسی و ڕۆناڵدۆ و ڤاندایک، ڕکابەری لەسەر خەڵاتەکە بکەن، بەگوێرەی میدیا جیهانییەکانیش، زۆرێک لە کۆمپانیاکانی قومار، ڤاندایک وەک بەهێزترین پاڵێوراو بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە دەبینن، دوای ئەویش لیۆنێل مێسی.

.

ئەوەی جێگەی سەرنجە و بووەتە باس و خواسی میدیاکان، لە لیستەکەدا و لە کۆی 30 یاریزان، ناوی لە نەیماری ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سانجێرمانی تێدا نییە، کە لە ڕابردوودا بە نزیکترین ڕکابەری مێسی و رۆناڵدۆ ناودەبرا بۆ بردنەوەی خەڵاتە تاکە کەسییەکان.

.

جگە لە نەیمار، لە لیستەکە ناوی لۆکا  مۆدریچی، ئەستێرەی کرواتی و یانەی ریاڵ مەدرید نابینرێت، کە ساڵی ڕابردوو براوەی خەڵاتەکە بوو، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا، هەڵگری خەڵاتەکە لە ساڵی دواتردا ناوی لە لیستی 30 پاڵێوراوەکەدا نەبێت.

.

هەر لەبارەی ژمارەکانی تایبەت بە باڵۆندۆری ئەمساڵەوە، ڕۆناڵدۆ ژمارەیەکی نوێی تۆمارکرد و ماوەی 16 ساڵە لەسەریەک بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە دەپاڵێورێت، کە ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا ڕوودەدات.

.

ڕۆژی 2ی کانونی یەکەمی 2019، لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا ناوی براوەی خەڵاتەکە ئاشکرا دەکرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل