Shadow Shadow

نێیمار پەیامێک بۆ ڕیاڵ مەدرید دەنێرێت

17:12 شه‌ممه‌ 27 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

نێیمار داسیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیامێکی دڵخۆشکەر بۆ هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەنێرێت.

.

ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس لە ڕاپۆەرتێکدا باسی لە لێدوانێکی یاریزانە بەڕازیلییەکە کردووە، کە ڕایگەیاندووە، ئارەزوو دەکات لەگەڵ یاریزانی بەلجیکی ئیدین هازارد یاری بکات.

.

ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا هازاردی بەلجیکی زۆر لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە نزیکە و وتەکەی نێیماریش پەیامێکە بۆ یانەی شاهانە و ئامەژەیە بۆ ئارەزووی یاریکردن لەو یانەیە.

.

هاوکات ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیش باسی لە وتەکانی نێیمار کردووە و بە هەنگاوێکی گرنگ لە بەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید باسی کردووە، کە بۆ ساڵی داهاتوو پێویستییەکی زۆر بە گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەکە بۆ گەڕانەوە بۆ نێو ڕکابەرییە نێوخۆیی و ئەوروپییەکان.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل