fbpx
Shadow Shadow

نێیمار لە بەرشەلۆنە دوورکەوتووەتەوە و ڕیاڵ مەدرید قەرزی بۆ دەکات

19:09 هه‌ینی 16 ئاب 2019
article image

ناس کورد

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەئێستادا نێیمار لە بەرشەلۆنە دوورکەوتووەتەوە و ریاڵ مەدریدیش هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە دەستپێکردووەتەوە.

.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، داواکارییەکانی پاریس سانجێرمان لە بەرشەلۆنە زۆرن و داوای کۆتینیۆ و سیمیدۆ و 100 ملیۆن یۆرۆیان کردووە بەرامبەر نێیمار، بۆیە ئەنجامدانی گرێبەستەکە زەحمەتە و یاریزانە بەڕازیلییەکە لە ئێستادا لە بەرشەلۆنەوە دوورە.

.

هاوکات ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، له بەرامبەر دوورکەوتنەوەی بەرشەلۆنە لە نێیمار، ‌ریاڵ مەدرید دووبارە هەوڵی بەدەستهێنانی نێیمار دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش بڕێک پارەی قه‌رزكردووه‌ بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی پاریس.

.

مۆندۆ باسی لەوەشکردووە، پێدەچێت  نێیمار ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌ یانه‌ی پاریس سانجێرماندا بمێنێته‌وه‌ و وەرزی داهاتوو یانەکەی جێبهێڵێت.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل