fbpx
Shadow Shadow

نێیمار سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە بڕیاریدا

16:54 شه‌ممه‌ 13 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

نێیمار یاریزانی پاریس سانجێرمان بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە، دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە و یانە کەتەلۆنیەکەش ئامادەن لە پێناو گەڕانەوەی هێرشبەرەکەى پێشوویان قوربانییەکی گەورە بە پێکهاتەکەیان بدەن.

.

لە چاوپێکەوتنێکدا نێیمارى بەرازیلی و یاریزانی پاریس ڕایگەیاندووە، دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە و چاوەڕێی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانەى بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان دەکات لەو بارەیەوە.

.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر سەرکەوتوو نەبوو لە گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە، ئەوا بە شانازییەوە بەرگریی لە درێسی پاریس سانجێرمان دەکات.

.

هاوکات ڕۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، یانەى بەرشەلۆنە دەیەوێت، چوار یاریزان بخاتە نێو گواستنەوەى یاریزانە بەرازیلیەکە، کە هەریەکە لە کۆتینیۆ و دیمبلی و سیمیدۆ و ئۆمتیتین، پێکدێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل