fbpx
Shadow Shadow

نێیمار: درێسی پاریس سانجێرمان لەبەر ناکەمەوە

10:09 هه‌ینی 02 ئاب 2019
article image

ناس کورد

پرسی جێهێشتنی یانەی پاریس سانجێرمان لەلایەن نێیمارەوە درێژەی هەیە و لە نوێترین پەیامیدا یاریزانە بەڕازیلییەکە ڕایگەیاندووە، درێسی پاریس سانجێرمان لەبەرناکاتەوە.

.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سپۆرتی کەتەلۆنی، نێیماری بەڕازیلی دەیەوێت فشار لە بەرپرسانی یانەکەی بکات تا ئاسانکاری بکەن، بۆ گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەکردووە، نێیمار هەموو گفتوگۆیەکی سەبارەت بە مانەوەی لەیانەکەی ڕەتکردووەتەوە و تەنانەت گەیشتووەتە ئەو حاڵەتەی کە ڕایگەیاندووە: ” چیتر درێسی پاریس سانجێرمان لەبەر ناکەمەوە.”

.

بەپێی هەندێک لە سەرچاوە هەواڵییە جیهانییەکان، تا 10 ڕۆژی دیکە پرسی گواستنەوەی نێیمار کۆتایی دێت و ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەگەڕێتەوە یاریگای کامپنۆ.

.

ساڵی 2017 بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ و بە گرێبەستێکی پێنج ساڵی نێیمار لە بەرشەلۆنەوە ڕوویکردە یانەی پاریس سانجێرمان، بەڵام پاش تەنها دوو ساڵ نێیمار لە پاریس بێزاربووە و دەیەوێت بەهەرشێوەیەک بێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل