Shadow Shadow

نێچیرڤان بۆ مه‌سرور: هیوادارم ڕووبه‌ڕووى ئه‌و قۆناغه‌ سه‌خته‌ نه‌بنه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ پێیدا تێپه‌ڕین

16:34 چوار شه‌ممه‌ 10 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى مه‌سرور بازانى سه‌رۆكى نوێى حكومه‌ت كرد و ڕایگه‌یاند: هیوادارە ئه‌و قۆناغه‌ سه‌خت و هه‌ستیاره‌ى كابینه‌كه‌ى ئه‌وى پێدا تێپه‌ڕى، كابینه‌ى نوێ ڕووبه‌ڕووى نه‌بێته‌وه‌.

.

له‌به‌شێكى په‌یامه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، “دڵنیام ئێوە لێهاتووانە، چالاك و كارا بەسەر گرفتەكاندا زاڵ دەبن، ورەی تیمەكەتان بەرامبەر تەحەددییەكان بەرز دەكەنەوە و ئەنجامی باش و خوازراو بەدەستدەهێنن.”

.

بارزانى كه‌ سه‌رۆكى كابینه‌ى پێشووى حكومه‌ت بوو، به‌ڵێنیداوه‌ بۆ له‌مه‌ودوا وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێم, بەو‌پەڕی تواناوە پشتیوانی لە كابینەی نۆیەم بكات.

.

ئه‌مڕۆ، چوارشەممە 10ی تەمموزی 2019، په‌رله‌مانى كوردستان متمانه‌ى به‌خشیه‌ كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی بەهۆی بانگهێشتکردنی لە لایەن سەرۆکی فەڕەنساوە بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکان نەکرد.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل