fbpx
Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی: کێشەکانی عێراق زادەی سیاسەتی هەڵەی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقن

16:22 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و نیگەرانی خۆی لە توندووتیژییەکانی خۆپیشاندانەکان ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەشكردووە، كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى عێراق زاده‌ى ڕه‌فتار و سياسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانى ده‌يان ساڵى ڕابردووى حكومه‌ته‌ يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى عێراقن.

,

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “بە نیگەرانییەوە لە ڕوداو و توندووتیژییەکانى ئەم چەند ڕۆژەى بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق دەڕوانین، خۆپیشاندانى مەدەنى و ئاشتییانە، مافێکى دەستوریى پارێزراوە، بەڵام نابێت بۆ توندووتیژى و پێکدادان و نانەوەى پشێوى و ده‌رچوون له‌ ياسا بگۆڕێت و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسايشى گشتى و تێكدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بكات”.

,

سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە: “كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى عێراق له‌دايكبووى ڕۆژ نين، به‌ڵكو زاده‌ى ڕه‌فتار و سياسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانى ده‌يان ساڵى ڕابردووى حكومه‌ته‌ يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى عێراقن و هيچ حكومه‌تێك ناتوانێت له‌ شه‌و و ڕۆژێكدا چاره‌سه‌ريان بكات”.

,

نێچیرڤانی بارزانی، باسی لەوەشکردووە به‌ديهێنانى خواست و داواكانى گه‌ل، هاوكارى و پشتگيريى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كانى ده‌وێت و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى ئێستا و داهاتووى وڵات، ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هه‌مووانه‌ و وريايى و داناييى هه‌مووانى پێويسته‌.

,

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەجتیکردووەتەوە، عێراق لە دۆخێکى هه‌ستياردایە کە پێویستى بە ئارامى و سەقامگیریى سیاسى و ئەمنى هەیە، ئاڵۆزى و تێکدانى ئاسایش و ده‌رچوونى ڕووداوه‌كان له‌ كۆنترۆڵ، دۆخەکە خراپتر و دژوارتر دەکات، هیچ شتێک چارەسەر ناکات و هەموو گەلانى عێراق تیایدا زەرەمەند دەبن، داواشی کردووە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و یاسا بپارێزن و به‌رژوه‌نديى باڵاى وڵات ڕه‌چاو بكه‌ن.

,

پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە، چەند ڕؤژێکە خۆپیشاندانی فراوان لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق بەتایبەت بەغدا دژی حکومەت دەستیپێکردووە و بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق 39 کەس کوژراون و لەو ژمارەیە پێنج کوژراویان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن، هەروەها زیاتر لە هەزار و 100 کەسیش بریندار بوون.

,

,,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل