fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

نێچیرڤان بارزانی: کوشتن و توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی عێراق تاوانە و ناڕەزایەتی خەڵک بە زەبری هێز کپ ناکرێت

23:13 پێنج شه‌ممه‌ 06 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی دۆخی عێراقەوە  ئیدانەی توندوتیژییەکانی بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکات و بە تاوان ناوی دەبات، دەشڵێت، پشتگیری لە داوا ڕەواکانی خەڵکی عێراق دەکەن و ناڕەزایەتییەکان بە هێز کپ ناکرێنەوە.

 

،

لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی،سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “خۆپیشاندانی ئاشتییانەی مەدەنی، مافێكی دەستووريی ڕێگەپێدراوە، كوشتنی خۆپیشاندەران و بەكارهێنانی هێز بۆ تۆقاندن و بڵاوەپێكردنیان، تاوانێكی زەق و زەوتكردنی ئازادی و مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتیانە و بەردەوامیی بەكارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران له‌ عێراق ئیدانە دەكەین”.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە كاتێكدا داوای ڕاگرتنی ئەو توندوتیژی و هەڵسوكەوتە ناڕەوا و نایاساییە دەكەین، پشتگيریی خۆمان بۆ داوا ڕەواكانی خۆپیشاندەران دووپات دەكەینەوە لە دابینكردنی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی باشتر كە مافی شایستەی گه‌لى عێراقە”.

،

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو: “ده‌بێی هه‌مووان له‌وه‌ تێبگه‌ن كه‌ كێشە و ناڕەزایی و داواكارییەكانی خەڵك بە زەبری هێز و سەركوتكاری نە كپ دەكرێن و نە چارەسەر دەبن، ھاوکات بۆ کۆتاییھێنان بەو قەیرانه‌، داوا دەکەین هه‌رچى زووترە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی تازە یەکلا بکرێتەوە”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل