fbpx
Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی: پەلاماردانی باڵێۆزخانەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە

16:06 چوار شه‌ممه‌ 01 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، “به‌كارهێنانى توندوتيژى و په‌لاماردان و ڕه‌فتارى نابه‌رپرسانه‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵيۆزخانه‌ و نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره‌”.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی کانونی دووەمی 2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواييه‌ و په‌لاماردانى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ به‌غدا ده‌ڕوانين كه‌ كارێكى به ‌ته‌واوى قبووڵنه‌كراو و ڕه‌تكراوه‌يه‌ و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراق ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌.”

.

دەشڵێت، “ئه‌مه‌ريكييه‌كان هاوپه‌يمان و دۆستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانن و هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى بوون له‌ ڕزگاركردنى عێراق و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تيرۆرستانى قاعيده‌ و داعشدا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان، هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به‌ پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه‌.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “نێرده‌ى وڵاتان و ديپلۆماتكاران ميوانى عێراقن و ده‌بێ پارێزراو و ڕێزلێگيراو بن، داوا له‌ لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆيان له‌ پاراستنيان جێبه‌جێ بكه‌ن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن په‌لامارى باڵيۆزخانه‌ و دامه‌زراوه‌ و نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان بدرێت.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل