fbpx
Shadow Shadow

"پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی نیگەرانی لای بەرپرسانی یەکێتی دروستکرد"

نێچیرڤان بارزانی وەڵامی پیرۆزباییەکەی قوباد تاڵەبانی نەداوەتەوە

10:30 دوو شه‌ممه‌ 03 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

نێچیرڤان بارزانی کاندیدی هەڵبژێردراو بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم، هێشتا وەڵامی پیرۆزباییەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی نەداوەتەوە کە لە تویتەر ئاڕاستەی کردبوو.

.

ڕۆژی 28ی ئایاری 2019 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە ئەژماری خۆی لەتویتەر، بەهۆی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێم لەپەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی کرد.

.

پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی کاردانەوەی بەرپرسانی حزبەکەی بەدوای خۆیدا هێنا و لەکۆبوونەوەی مەکتەب سیاسی یەکێتیدا باس لەو بابەتە کرا، بەو پێیەی بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی ئەوحزبە ڕۆژی سێشەممە 28ی ئایار، فراکسیۆنی سەوز بەشداری لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم نەکرد.

.

بەپێی بەدواداچوونێکی ناس کورد نێچیرڤان بارزانی لەئەژمارەکەی خۆی لە تویتەر وەڵامی ئەو پیرۆزباییانە دەداتەوە کەلەلایەن بەرپرسانی حزبی و حکومیەوە ئاڕاستەی کراون و تائێستا وەڵامی پیرۆزباییەکەی قوباد تاڵەبانی نەداوەتەوە.

.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا نوسیبووی “پیرۆزبایی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان. مایەی شانازیم بوو کە پێنج ساڵی قورسمان پێکەوە تێپەڕاند، دڵنیام کە لێهاتوویی و روئیای ئەو، سەرکەوتنی لە ئەرکە قورسەکەی کە بەشێکی بریتی دەبێت لە رێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد، مسۆگەر دەکەن”.

نێچیرڤان بارزانی وەڵامی پیرۆزباییەکەی قوباد تاڵەبانی نەداوەتەوە

.

ئەمە لەکاتێکدایە پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی بەهۆی بایکۆتکردنی فراکسیۆنی سەوز لەکاتی دەنگدان بەسەرۆکی هەرێم ئاڵۆزبوون و هەردولا لێدوانی توند دژی یەکتر لەمیدیاکانیانەوە بڵاودەکەنەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل