fbpx
Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی: هەرێم بەشێکە لە عێراق و ناتوانێت خۆی جیابکاتەوە

17:42 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و ناتوانێت خۆی جیابکاتەوە، وتیشی، ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا کرا کارێکی باش دروست نەبوو.

،

لەچوارچێوەی دیدارەكانی كۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆسی سویسرا، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند:  “هەرێمی كوردستان ناتوانێت خۆی لە عیراق جیابكاتەوەو ڕووداوەكانی عیراق كاریگەریان لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە و هەرێم بەشێکە لە عێراق”.

،

سەبارەت بەخۆپیشاندانەكانی عیراقیش سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد: “ناكرێت كۆی هۆكاری ناڕەزایەتیەكان بۆ دەستی دەرەكی بگەڕێنینەوە، نەوەی ئێستای عیراق لەسەردەمی سەدام حسێن نەژیاوە و داوای ژیانێكی باشتر دەكات”.

،

سەبارەت بە بڕیاری پەرلەمانی عیراقیش بۆ دەركردنی هێزە بیانیەكان، نێجیرڤان بارزانی باسی لەوەکرد: “ئەوەی لە پەرلەمانی عیراق كرا كارێكی دروست نەبوو، عیراق پێویستی بە یارمەتی نێودەوڵەتی و ئەمریكا هەیە و مەلەسەی داعش لەعیراق زۆر جدیەو بەبێ‌ لایەنی نێودەوڵەتی و ئەمریكا لەناوبردنی ئەو رێكخراوە بەدینایەت، هەروەها هێزەكانی ئەمریكا لەسەر داوای عیراق لە وڵاتەكەن”.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل