Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی: لەم مانگەوە پاشەکەوتی مووچە نامێنێ

17:14 هه‌ینی 08 ئادار 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەریمی کوردستان بۆ تاووتوێ کردنی بارودۆخی ئابوری هەرێم و لابردنی سیستمی پاشەکەوتی مووچە کۆبووەوە، لە پاش کۆبوونەوەکەش سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەڵگرتنی سیستمی پاشەکەوتی ڕاگەیاند. 

پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: “لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیارماندا لەم مانگەوە پاشەکەوتی موچە لاببەین”.

 

نێچیرڤان بارزانی وتیشی: “بڕیارماندا پاشەکەوتی مووچە هەڵبگرین، چونکە پێشتر بەڵێنماندابوو کە بارودۆخی ئابوری باشبێت پاشەکەوت لا دەبەین، ئیستا پابەندی بەڵێنەکەمانبووین”.

ڕاشیگەیاند: “سوپاسی تێگەشتنی تەواوی خەڵکی کوردستان و مووچەخۆران دەکەین کە تێگەیشتنیان بۆ دۆخەکە هەبوو”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم سوپاسی فراکسیۆنە کوردیەکانی پەرلەمانی عیراق و سەرۆکوەزیرانی نوێی عیراقیشی کرد و ئاماژەی بەوەکرد “هاوکاربوون بۆ زامنکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بودجەی گشتی عیراقدا”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل