Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی لەبارەى ڕادەستکردنی نەوت: قه‌رزێكی زۆرمان لەسەر كه‌ڵه‌كه‌ بووە و سەرەتا چارەسەری ئەوە دەکەین

18:18 شه‌ممه‌ 22 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی لەبارەى ناردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل بە بەغدا ڕایگەیاند، بە بەرپرسانى عێراقی وتوووە لە ساڵی 2014ەوە قەرزێکى زۆر لەسەر هەرێمی کوردستان کەڵەکەبووە و دەبێت سەرەتا ئەوە چارەسەر بکرێت.

.

لەدوای کۆبوونەوەى لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکى ئاژانسی ئەنادۆڵودا دەڵێت، “له‌ ڕووی مه‌بده‌ئییه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌وه‌دا نابینین كه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین، به‌رله‌وه‌ی بێمه‌ ئێره‌ له‌ به‌غدا بووم، له‌ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی باس له‌م بابه‌ته‌ كرا، ئه‌م كاره‌ ڕه‌هه‌ندی یاسایی هه‌یه‌، دوای بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌ ساڵی 2014دا قه‌رزێكی زۆر كه‌ڵه‌كه‌ بوو، پێویسته‌ تاوتوێی هه‌موو ئه‌مانه‌ بكرێت و چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه‌.”

وتیشی، “ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان و به‌غداش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چاره‌سه‌رییه‌كه‌ ده‌رببڕن، هه‌رێم ئاماده‌ی پشتگیریكردنه‌ له‌ به‌غدا بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش”.

.

لەبارەى کەرتی نەوتی هەرێمەوە، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “هێڵی بۆڕی نه‌وتمان هه‌یه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان، له‌ ئه‌گه‌ری ڕه‌وشێكی نه‌خوازراودا ئاماده‌ین هاوكاری حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی باشوری عێراق له‌ سه‌روویانه‌وه‌ كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی به‌ هێڵی بۆڕی نه‌وتی ئێمه‌دا هه‌نارده‌ی توركیا بكرێت و ئه‌مه‌یشمان به‌ خۆیان گوتووه‌، ده‌مانه‌وێت بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی زیاتر له‌ داهاتوودا توانای هێڵی بۆڕییه‌كه‌مان زیاتر بكه‌ین و نیازی ئه‌وه‌یشمان هه‌یه‌”.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل