fbpx
Shadow Shadow

"ئەمڕۆ لە پاریس سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە"

نێچیرڤان بارزانی: سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی هەولێر دەکات

22:10 چوار شه‌ممه‌ 10 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند داوای لە سەرۆکی فەڕەنسا کردووە سەردانی هەولێر بکات ئەویش قبوڵی کردووە.

.

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە پاریس کۆبوویەوە.

.

دوای کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی بە میدیاکانی حزبەکەی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ماکرۆن داوای کردووە لە کاتی سەردانیکردنی بۆ عێراق سەردانی هەولێریش بکات، ئەویش داواکارییەکی پەسەند کردووە.

.

هاوکات بە پێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم کە لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە ” هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌ ئه‌منى و سياسييه‌كانى ناوچه‌كه‌، په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق، دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان و چۆنيه‌تيى هاوكاريكردنى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ ناوچه‌كانيان، تاوتوێ كرد”.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل