Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکاتەوە

21:44 هه‌ینی 12 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

.

نێچیرڤان بارزانی بۆ ساڵیادی ئەنفال پەیامێک ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پێویستە حکومەتی عێراقی قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکاتەوە.

.

لە ساڵیادی 31 ساڵەی شاڵاوەکانی ئەنفالدا، نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: “سەرباری هەموو گرژی و ئاڵۆزییەکی سیاسی وڵات، ساڕێژکردنەوەی برین و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفال دەبێت کاری سەرەکی حکومەتی عێراق بێت”.

.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوەشدەکات، بە ئەرکی خۆیانی دەزانن جگە لە هاوخەمی و یادکردنەوەی ئەنفال، هاوکاری تەواوی کەسوکاری ئەنفال بن بۆ زیندووکردنەوەی زێدی خۆیان و باشترکردنی هەلومەرج ژیانیان.

.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “ئێمە نابێت هەرگیز قوربانیانی ئەنفال لەبیربکەین، با ئەمڕۆ و سبەینێ و هەموو ڕۆژێک یادیان بکەینەوە”.

.

ڕۆژی 14ی نیسانی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی یادکردنەوەی شاڵاوەکانی ئەنفال دەستنیشانکراوە، کە تێیدا یادی ئەو دەیان هەزار قوربانییە دەکرێتەوە کە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە لەناوبران.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل