fbpx
Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی بە فەرمی داوای مانەوەى هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەکات لە عێراق

15:01 هه‌ینی 24 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی پێی وایە “پێویستە هێزە بیانیەكانی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش لە عیراقدا بمێننەوە تا ئەو كاتەی دەتوانین بە باوەڕەوە بڵێین ئەو ڕێكخراوە كۆتایی هاتووە.”

.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە داواكاریەكان بۆ دەركردنی هێزە بیانیەكان بەتایبەتی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق لە داڤۆسی سویسرا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “مانەوەی هێزە بیانیەكان لە عێراق بۆ بەرەنگاربونەوەی ڕێكخراوی داعش پێویستە، چونكە ئەو ڕێكخراوە تەنها مەترسی نییە بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەڵكو مەترسیە بۆ سەر هەموو عیراق، دەبێت ئەو هێزانە بمێننەوە تا ئەو كاتەی دەتوانین بە باوەڕەوە بڵێن داعش كۆتایی هاتوە.”

 

زیاتر بزانە: بەژێرنوسی کوردی.. بزانە ترەمپ و نێچیرڤان بارزانی باسی چییان کرد

.

سەبارەت بە كۆبونەوەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و ئەو بابەتانەی باس كران وتی: “لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقمان باس كرد، ڕێز و پێزانینێكی زۆری هەبوو بۆ ڕۆڵی هەرێم كە بووەتە پەناگەیەك و شوێنێكی ئارام بۆ خەڵكی تر و ڕۆڵی هێزەكانی پێشمەرگە لە شەڕی داعشدا.”

.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتیشی، “پێشتریش وتومانە و ئێستاش دەیڵێینەوە کە بوونی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ هەموو عێراق پێویستە و پێشتریش بەیاننامەمان لەو بارەیەوە دەركردوە هەروەها لەگەڵ دۆناڵد ترەمپیش باسی ئەوەمان كردووە.”

.

سەبارەت بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و وەسفكردنی نێچیرڤان بارزانی وەك “سەرۆكی كوردستان” نەك “سەرۆكی هەرێمی كوردستان” وتی: ئەمریكا خۆی پێگەی كوردستان دەزانێت كە قەوارەیەكە لەناو عیراقدا، هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بەپێی دەستوری عیراق ڕێگەپێدراوە و دانانی ئاڵای كوردستانیش بۆ هەموو كوردێك جێی خۆشحاڵیە و ڕێزلێنان نییە بۆ تەنها كەسێك بەڵكو ڕێزلێنانە بۆ قوربانی و خەباتی میلەتێك و هەڵكردنی ئاڵاكە ڕەنگدانەوەی مێژوی گەلێكە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل