fbpx
Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی بەهۆی “ئاڵۆزی دۆخی عێراق”ـەوە داوای یەکڕیزی ناوخۆیی دەکات

16:22 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ دۆخێكى ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕن، ڕووداو و پێهشاته‌كان كاريگه‌رييان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانيش هه‌يه‌، “ئێمه‌ به‌ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كهه‌ڵوێستى، ده‌توانين ڕووبه‌ڕووى هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان ببينه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ بگه‌ينه‌ كه‌نارى ئارامى”.

.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان بەبۆنەى سەری ساڵی نوێوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە “له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌ كوردستانييه‌كان له ‌هه‌وڵه‌كانمان بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى به‌رده‌وام ده‌بين، ئێمه‌ به‌ ئومێد و گه‌شبينييه‌وه‌ له‌ ئاینده‌یه‌کی گه‌شتر ده‌ڕوانین”.

.

دەشڵێت، “له‌سه‌ر ئاستى عێراقيش وه‌ك هه‌ميشه‌ هاوكار ده‌بين و لايه‌نه عێراقييه‌كان هان ده‌ده‌ين كه‌ هه‌مووان پێكه‌وه‌ ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى خۆيان به‌رامبه‌ر به‌ وڵات جێبه‌جێ بكه‌ن و هه‌موو كێشه‌كان به‌ ديالۆگ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكه‌ن. داوا له‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيش ده‌كه‌ين بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى تيرۆر له‌ پشتگيرى و هاوكاريكردنى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌رده‌وام بن”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە کە “هه‌موو پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ وڵاتى ماف و ئازادييه‌كان بۆ هه‌مووان و لانكه‌ى ئارامى سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن ده‌مێنته‌وه‌ و هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌م پێناوه‌دا كار ده‌كه‌ين و ئه‌و بنه‌ما و كولتووره‌ جوانه‌ ده‌پارێزين و به‌رگرييان لێ ده‌كه‌ين”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل