fbpx
Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی: بەرهەم ساڵح کەوتووەتە ژێر فشارێکی زۆر و عێراق لە قەیرانێکی قوڵدایە

09:15 شه‌ممه‌ 28 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆر و له‌ نزيكه‌وه‌ چاودێريى دۆخی عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌كه‌ين كه‌ له‌ قه‌يرانێكى قووڵدايه‌، له‌ كاتێكدا مه‌ترسيى ناسه‌قامگيرى و ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه‌، خه‌ريكه وڵات به‌ره‌و داهاتوويه‌كى ناديار ده‌بات.

.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە، 28ی کانونی یەکەمی 2019، بڵاویکردووەتەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان دەڵێت، “ئه‌ركى هه‌مووانه‌ به‌ لێكگه‌يشتن و گيانێكى نيشتمانييانه‌ى به‌رپرسانه‌، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و دوور له‌ فشارى سياسى، به‌ ميكانيزمه‌ ده‌ستوورييه‌كان قۆناغه‌كه‌ ده‌رباز بكرێت.”

.

دەشڵێت، “لە بابەتی ڕاسپاردنى كانديدى سه‌رۆكوه‌زيرانى داهاتووى عێراقدا، دیارە سه‌رۆکكۆمار به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح دوور لە میكانیزم و بنەمای دەستووری، كه‌وتووه‌ته‌ ژێر فشارێكى زۆره‌وه‌. لێرەدا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌موو چاره‌سه‌رێك ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور و به‌پێى ڕێوشوێنه‌ ياسايييه‌كان بێت.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد، “بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كانديدێكى نيشتمانى بۆ سه‌رۆكوه‌زيران كه‌ مايه‌ى مشتومڕ نه‌بێت و لەلایەن هێزە كاریگەرەكانه‌وه‌ قبووڵكراو بێت، پێویستە داوا ڕه‌واكانى خۆپيشانده‌ر‌ان و دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵات له‌ ده‌ستنيشانكردنيدا ڕه‌وچاو بكرێن، هاوكاريی حكوومەتی ئایندەش بكرێت بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئینتیقاليی داهاتوو و خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنى تازه‌.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل