fbpx
Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆنگرەى یەکێتی: ده‌توانێ ڕۆڵێكى باشتر بگێڕێت

13:11 هه‌ینی 27 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد –

نێچیرڤان بارزانی وەکو یەکەمین بەرپرسی هەرێم پەیامی پیرۆزبایی بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نارد و داوا دەکات ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت لە پرسەکاندا.

.

ئەمڕۆ هەینی، 27ی کانونی یەکەمی 2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی بەستنی چوارەمین کۆنگرەیانەوە ئاڕاستەی یەکێتی کرد.

.

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیەدا دەڵێت: “به‌ بۆنه‌ى كۆتاييهاتن و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى چواره‌مى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ يه‌ك به‌ يه‌كى ئه‌ندامانى ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەنديی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تيى گشتيى يه‌كێتى و ته‌واوى كاديران و ئه‌ندامان و لايه‌نگرانى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم”.

.

نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: “یەكێتی كه‌ له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق خاوه‌ن ئاماده‌يى و پێگه‌يه‌كى كاريگه‌ره‌، به‌ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى ده‌توانێ ڕۆڵێكى باشتر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ عێراق و خزمه‌تكردنى زياترى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى و دروستكردنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێوان لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كاندا بگێڕێت”.

.

لەکۆتایی پەیامەکەشیدا نێچیرڤان بارزانی وتویەتی: “هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ يادى جه‌نابى سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ينه‌وه‌”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل