Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا مه‌رجێك بۆ حكومه‌تی عێراق داده‌نێت

20:50 شه‌ممه‌ 29 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

 

لەدوای ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەک لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوپاتیکردەوە، ئامادەن گشت کێشەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی چارەسەر بکەن، بە مەرجی پاراستنی مافی هاووڵاتیانی هەرێم.

.

ئەمڕۆ (شەممە 29ی حوزەیرانی 2019) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سەردانی بەغدای کرد و لە دوو کۆبوونەوەی جیادا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوویەوە.

.

لە دوای کۆبوونەوەکان سەرۆکی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند:”لە کۆبوونەوەکاندا دووپاتمکردەوە کە ئامادەین گشت کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق چارەسەر بکەین”.

.

نێچیرڤان بارزانی مەرجێکیشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حکومەتی عێراق داناوە و ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە سەرجەم ماف و بەرژەوەندییەکانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا پارێزراو بێت.

.

لەدوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێم ئەمە دووەمین سەردانی نێچیرڤان بارزانییە بۆ بەغدا و لە هەردوو سەردانەکەشدا ئاماژەی بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق داوە، بەتایبەتی لە پرسی کێشەی نەوت و مەلەفە نەوتییەکاندا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل