Shadow Shadow

"بەفەرمى بەرهەم ساڵحى بانگهێشتکرد بۆ مەراسیمى سوێند خواردنەکەى"

نێچیرڤان بارزانى پەیوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ بەرهەم ساڵح ئەنجامدا

21:35 دوو شه‌ممه‌ 03 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانى بەتەلەفۆن، پەیوەندى بە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراقەوە کرد و بەفەرمى بانگهێشتى کرد بۆ مەڕاسیمى سوێندخواردنى سەرۆکایەتى هەرێم.

.

سەرچاوەیەکى ڕۆژنامەوانى لە سەرۆکایەتى کۆمارى عێراقەوە بە ناس کوردى ڕاگەیاند “سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3ى حوزەیران  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆککۆماری عێراق ئه‌نجامدا و تێیدا وێرای به‌ فه‌رمی بانگهێشتکردنی سه‌رۆککۆمار بۆ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم، هه‌ردوولا دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌که‌ و هه‌رێمی کوردستانیان تاووتوێکرد”.

.

ڕاشیگەیاند: “له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر بایه‌خی پاراستنی یه‌کڕیزی و هه‌ماهه‌نگی له‌م هه‌لومه‌رجه‌ هه‌ستیاره‌ی که‌ ناوچه‌که‌ پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، جه‌ختیشیان کرده‌وه‌ پێویسته‌ هه‌وڵه‌کان یه‌کبخرێن له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ناکۆکییه‌کان و به‌دوورگرتنی عیراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ ئاڵۆزییه‌کان”.

.

سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەکەى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق ئەوەشى بۆ ناس کورد ئەوەى ڕونکردەوە، سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم پێویستیی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیان له‌ قۆناغی داهاتوودا دووپات کرده‌وه، دەشڵێت “هیوایان خواست که‌ ئه‌م بۆنه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئۆقره‌یی و ئارامی و کۆتاییهاتنی قه‌یرانه‌کان”.

.

پێشتر ناس کورد زانیارى ئەوەى بڵاوکردەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق بەفەرمى بانگهێشت کراوە بۆ مەراسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وەکو سەرۆکى هەرێمى کوردستان، کە بڕیارە لە 10ى ئەم مانگە ئەو مەراسیمە لە هەولێر بەڕێوە بچێت.

 

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل