fbpx
Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانى: پشتگیرى لە خۆپیشاندەران دەکەین و نامانەوێ عادل عەبدولمەهدیش بڕوات

15:56 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند “پشتگیری لە داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەرانی عێراق دەکەین، پێمانوایە، داواکانی خەڵکی عێراق داوای ڕەوان”.

.

 

لەمیانەى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا کە لەدواى کۆبوونەوەی سەرۆککۆماری عێراق و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و کەسی یەکەمی لایەنە کوردییەکان ئەنجامیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە و هەڵوێستی هەرێمی کوردستانى لەسەر دۆخی عێراق و پرسی هەموارکردنەوەی دەستور، ئاشکرا کرد.

.

سەرۆکى هەرێم ئاماژەى بەوە کرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکرا کە پێویستە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بە هەمووشێوەیەک یەک هەڵوێست بن و هاوکاری هەموو لایەنەکان بکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی عێراقی تێکەوتووە و هاوکارییان بکەن بۆ دەربازبوون لەو دۆخە، داواشدەکەن بە زووترین کات بڕیاری چاکسازییەکانی حکومەت بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

.

هەروەها لەبارەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانى عێراق و داواکارى خۆپیشاندەران بۆ دەستلەکارکێشانەوەى، نێچیرڤان بارزانی روونیکردەوە، کێشەکانی عێراق کێشەی یەک ساڵ نییە و بە یەک ساڵ هیچ سەرۆکوەزیرێک ناتوانێت ئەو کێشانە چارەسەر بکات و پێویستە هەمووان هاوکاربن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.

.

هاوکات لەبارەی پرسی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراقەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر دەستور پێویستیشى بە هەموارکردنەوە بێت پێویستە لە کەشوهەوایەکی ئارامدا بێت و پشتگیری خۆشیانى لە هەموارکردنەوەی دەستور دووپاتکردەوە “ئەگەر بۆ بەرژەوەندی خەڵک بێت”.

.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە، ئەگەر نوسینەوەی دەستور بۆ مەبەستی ئەوەبێت کە دەستکەوتەکانی هەرێم کەمبکرێتەوە و قەوارەی هەرێم بچوکبکرێتەوە، ئەوا بێگومان سەقامگیری دروست ناکات، وتیشی :”بڕوا ناکەم هیچ لایەن و کەسێک بیەوێت دەستکەوتەکان و قەوارەی هەرێم بچوک بکاتەوە”.

.

 

دەربارەی ئەگەری هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکرد: “پێمانوانییە هەڵبژاردنی پێشوەختە چارەسەری دۆخەکە بکات، بەڵکو گرنگترین شت ئەوەیە دانیشتنێکی فراوان لەنێوان لایەنە عێراقییەکاندا بکرێت و کێشە سەرەکییەکان دیاری بکرێن”.

.

لەبەشێکى ترى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، نێچیرڤان بارزانى بەشداریکردنى بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراقى لە کۆبوونەوەکە بەگرنگ زانى و روونیکردەوە “بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراقە و خۆشحاڵبووین کە قبوڵیکردووە بەشداری بکات، لە کۆبوونەوەکەشدا، زیاتر قسەی لەسەر دۆخی ئێستای عێراق کرد و لە پرسی نووسینەوەی دەستوریشدا، بەرهەم ساڵح سەرۆکایەتی نوێنەرانی کورد دەکات”.

.

نێچیرڤان بارزانى رەتیکردەوە کێشەى گەورە لەنێوان لایەنەکانى هەرێمى کوردستان هەبێت بەتایبەتى لەنێوان پارتى و یەکێتى و روونیکردەوە “ئەو شتانەش ئەگەر هەبن بە دیالۆگ چارەسەر دەبن”.

.

ڕونیشیکردەوە، هەر لەسەر بنەمای ئەو یەک هەڵوێستی و یەکدەنگییە، لە کۆبوونەوەی ڕابردوو بڕیاریاندا هەوڵ بدەن فراکسیۆنێکی کوردی دروست بکرێت لە بەغدا و لە سەرۆکایەتی هەرێم بەجددی کار لەسەر ئەوە دەکەن کە بەمنزیکانە بتوانن ئەو هاوپەیمانێتییە کوردییە ڕابگەیەنن.

.

هەروەها لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و بودجە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد، ئەولەویەتی یەکەمی کارەکانی حکومەت چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بووە و بەغداش هەر ئەوەی ویستووە، لە دوای ئارامبوونەوەی دۆخی بەغداش دانوستانەکان دەستپێدەکاتەوە و هیوایخواست بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل