fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد هۆکارەکەى ئاشکرادەکات

نێچیرڤان بارزانى “واژۆى لەسەر ڕێککەوتنەکەى بەغدا نەکردووە”

17:07 سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى کورد لەبەغدا ئاشکرایکرد، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەشێک لە حزبەکانى ئاگادارکردووەتەوە کە “واژۆى لەسەر ڕێککەوتنەکەى بەغدا نەکردووە” و چاوەڕوانى “کۆدەنگى” لایەنە کوردییەکان دەکات لەو بارەیەوە.

.

شەوى ڕابردوو 14 لایەنى سیاسی عێراقى کە پارتى و یەکێتیشیان تێدایە، لە ماڵى عەممار حەکیم لە بەغدا کۆبوونەوە و نەخشەڕێگایەکیان ئامادەکرد بۆ چارەسەرکردنى دۆخى ئێستا و ئەنجامدانى چاکسازیی لەلایەن حکومەتەوە.

.

هەرچەندە لەبەیاننامەى کۆبوونەوەکەدا ناوى پارتى و یەکێتیش نوسراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد نێچیرڤان بارزانى لەدواى کۆبوونەوەکە پەیوەندى بە چەند لایەنێکى کوردییەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندوون، کە چاوەڕوانى کۆدەنگى لایەنەکانە لەو بارەیەوە.

.

جەمال کۆچەر پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە بەغدا بە ناس کوردى ڕاگەیاند “شەوى ڕابردوو دواى کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانى پەیوەندى بەلایەنەکانەوە کردووەو وردەکاریی ڕێککەوتنەکەى بۆ باسکردوون”.

.

وتیشى “نێچیرڤان بارزانى بە لایەنەکان لەناویاندا یەکگرتووى وتووە کە ئەو واژۆى لەسەر ڕێککەوتنەکە نەکردووە و بەبێ ئەوان واژۆى لەسەر ناکات و چاوەڕوانى ئەوەدەکات کە کۆدەنگى لایەنە کوردییەکانى لەسەردروستبێت”.

.

لە ڕێککەوتنەکەدا 45 ڕۆژ مۆڵەت بە حکومەت دراوە بۆ جێبەجێکردنى چاکسازییەکان، ئەگەرنا لایەنەکان کاردەکەن بۆ هەڵبژاردنى پێشوەخت و هەڵوەشاندنەوەى حکومەت.

.

بەبڕواى جەمال کۆچەر، ئەو نەخشەڕێگایە “قەیرانەکە تێناپەڕێنێت”، تاقیکردنەوەیەکیشە بۆ ئەو لایەنە سیاسییە گەورانەى کە بەشدار بوون لە ئامادەکردنیدا.

.

سەلیم شوشکەیی سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانى عێراق بە ناس کوردى ڕاگەیاند، وەکو فراکسیۆن نێچیرڤان بارزانى پەیوەندى پێوەنەکردوون، ڕەنگە پەیوەندى بە حزبەکەیانەوە کردبێت.

.

بەپێی ڕێککەوتنەکەى بەغدا کە تەنها کوتلەى سائیرونى سەر بە موقتەدا سەدرى تێدا نییە، دەبێت حکومەت پێش کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ئەو بڕیارانەى چاکسازیی جێبەجێبکات، کە وەک وەڵامدانەوەى داواکارى خۆپیشاندەران دەریکردوون.

.

پێشتر سەرچاوەیەکى ئاگادار بە ناس کوردى ڕاگەیاندبوو، لەکۆبوونەوەکەدا سەرجەمى کوتلە سیاسییەکان جگە لە کوتلەى سائیرون ئامادەبوون و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى یاسایەکى نوێى هەڵبژاردنەکان کراوە جیاواز لەوەى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق قسەى لەبارەوە کراوە.

.

سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، ئەو یاسایەى کە تاوتوێ کراوە جەخت لەسەر هەڵبژاردنى راستەوخۆى سەرۆکى حکومەت و پارێزگارەکان و بژاردەى هەڵوەشاندنەوەى هەڵبژاردنى دەرەوەى وڵات دەکات.

.

هەروەها بەوتەى سەرچاوەکەى ناس کورد، ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە گفتوگۆیان لەبارەى پێدانى دەسەڵاتى زیاتر و فراوانتر بە سەرۆک کۆمار، کردووە.

.

بەگوێرەى سەرچاوەکە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو هاوپەیمانێتى نەسڕ و حیکمە پیشنیارى بژاردەى کشانەوەیان کردووە لە کابینەکەى عەبدولمەهدى وەک سەرەتایەک بۆ بانگهێشتکردنى لەپەرلەمان و لەپاشان داواکردنى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل