Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانى فەرمانى هەرێمى بۆ دەستبەکاربوونى دوو جێگرەکەى دەرکرد

17:38 سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پاش سێ مانگ لە دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى هەرێم، نێچیرڤان بارزانى فەرمانى دەستبەکاربوونى بۆ جێگرەکانى دەرکرد.

,

له‌ ڕاگه‌يەندراوێكدا فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند: “نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركردووه”.

,

لە دەقى فەرمانەکەدا هاتووە: “نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 8/9/2019 فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی ‘جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی و مسته‌فا قادر مسته‌فا’ وه‌ك جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رکرد”.

,

جەعفەر شێخ مستەفا لە پشکى یەکێتى و مستەفاى سەید قادریش لە پشکى گۆڕان ئەو پۆستانەیان وەگرتووە و لە ڕێککەوتنى نێوان پارتى و ئەو دوو لایەنەدا جێگیر کراون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل