Shadow Shadow

یەکەمجارە سەرکردەیەکى پارتى ستایشى حەشدى شەعبى بکات

نێچیرڤان بارزانى ستایشى رۆڵى حەشدى شەعبى کرد

17:15 دوو شه‌ممه‌ 10 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

لە میانەى وتارەکەیدا بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى ستایش و دروودى بۆ حەشدى شەعبى نارد و ئەمەش یەکەمین جارە سەرکردەیەکى پارتى دیموکراتى کوردستان بە شێوەیەکى فەرمى و لە بۆنەیەکى رەسمیدا ستایشى ئەو هێزە بکات.

.

ئەمڕۆ (دووشەممە) لە مەراسیمێکدا کە لە هۆڵى سەعد عەبدوڵا لە هەولێر بە ئامادەبوونى میوانێکى زۆرى نێوخۆی هەرێمى کوردستان و عێراق و وڵاتان ئەنجامدرا، پەرلەمانى کوردستان دانیشتنێکى ئاسایى بۆ سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان، رێکخست.

.

لەمیانەى پێشکەشکردنى وتارێکدا بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى باسى لەو ئەرکانە کرد کە لە ماوەى سەرۆکایەتى هەرێمدا لەبەرنامەیدا هەیە جێبەجێى بکات و باسى لە قۆناغى شەڕى دژى رێکخراوى داعش کرد.

.

لەو میانەیەدا نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سڵاو و دروودى بۆ ئەو هێزانە نارد کە لە شەڕى دژى داعشدا رۆڵیان هەبووە و ستایشى رۆڵى حەشدى شەعبیشى کرد.

.

نێچیرڤان بارزانى لەو بارەیەوە وتى “سڵاو و دروود بۆ پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و لەسوپا و لە حەشدى شەعبى و ئەو هێزانەى کە رۆڵى مێژوویى خۆیان بینى لەو قۆناغە ناسکەى هەرێمى کوردستان و جیهاندا”.

 

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل