fbpx
Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانى بۆ یەکەمجار باسى هۆکارى لەشکرکێشى سەر ڕۆژئاوا دەکات

17:30 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاند، هۆکارى ئەو ڕەوشەى بەسەر ڕۆژئاواى کوردستاندا هات ئەوە بوو، پەکەکە هەوڵیدا لەڕێگەى کوردانى سوریاوە شەرعیەت بۆ خۆى وەربگرێت.

.

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم لەمیانەى دیدارى مێریدا باسى لەوەکرد، پێشتر چەندینجار لەگەڵ تورکیا و یەپەگە قسەیان کردووە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، کێشەى تورکیا پرسی کورد نەبوو بەڵکو پەکەکە بوو.

.

وتیشى “تورکیا بەردەوام ئەم بۆچوونەیان بە ئێمە وتووە، ئێمەش بەردەوام هەوڵمانداوە برایانمان لە سوریا تێبگەیەنین کە ئەمە مەترسیەکى جدییە”.

.

باسى لەوەشکرد، چەند جارێک ناوبژیوانیان کردووە لەو بارەیەوە “تورکیا بەردەوام پێی دەوتین یەک داوامان هەیە کە خۆیان جیابکەنەوە لە پەکەکە. گەورەترین کێشە ئەوە بوو پەکەکە هەوڵیدا شەرعیەتى خۆى وەربگرێت لەرێگەى کوردانى سوریاوە، ئەم ماڵوێرانییەى ئێستاش نەتیجەى ئەو سیاسەتە هەڵەیە بوو”.

.

نێچیرڤان بارزانى ئاماژەى بەوەشکرد، چەندینجار لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ قسەیکردووە و لەکاتى سەردانى سێرگى لاڤرۆڤ وەزیرى دەرەوەى روسیاش بۆ هەرێم پرسی چارەسەرى کوردى لە سوریا لەگەڵى باسکردووە کە چۆن کورد و دیمەشق پێکەوە رێکبکەون.

.

لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا، نێچیرڤان بارزانى وتى “کێشەى ترەمپ ئەوەیە نازانێ بۆ ئەو هێزانە لە سوریان، ئەمریکا هیچ سیاسەتێکى روونى نەبوو لە سوریا، دواى کۆتایی هاتنى داعش”.

.

جەختیشیکردەوە، دەبێت کوردانى ڕۆژئاوا لەگەڵ سوریا بە ئاشتیانە کێشەکە چارەسەر بکەن.

.

“نیگەرانى ئێمە لە تورکیا ئەو گروپانەیە کە لەگەڵ تورکیان کە لە عەفرین کارى زۆر خراپیان کرد، دووەم مەترسی ئێمە پەیوەندى بە ئەگەرى هاتنى ئاوارەکى زۆر بوو”، نێچیرڤان بارزانى وایوت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل