fbpx
Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانى: بۆ راگرتنى شەڕ له‌هه‌وڵى نێوه‌ندگیرى به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ توركیادا

17:34 پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

 

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند “له‌سه‌ره‌تاوه‌ چاودێرى دۆخه‌كه‌ ده‌كەین و نیگه‌رانین له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر سوریا كه‌ گروپه‌ توندڕە‌وه‌كانى تێدا به‌شدارن”.

.

لەمیانەى بڵاوکردنەوەى‌ پۆستێك لەهه‌ژماره‌كه‌ى خۆیدا لە فه‌یسبوك، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئاماژەى بەوە کرد “ئێمە کە لە هەرێمی كوردستان و عێراق قوربانییەكی زۆرمان بۆ تێكشكاندنی تیرۆر داوە و مەینەتییەکانى شەڕمان بینیوە، زۆر بە نیگەرانى و هەستیارییەوە لە ئاڵۆزبوونی دۆخەكە و تێکچوونى ئاسایش و نەمانى سەقامگیرى دەڕوانین کە دەرەنجامى چاوەڕواننەکراو و مەترسیدارى بۆ ناوچەکە و جیهان لێ دەکەوێـتەوە”.

.

نێچرڤان بارزانى باسى له‌وه‌ش كرد‌،لەپێناو ڕاگرتنی شەڕ و دروستكردنی ئارامیدا، لەهەوڵى بەردەوامدان و بۆ هەموو نێوەندگیری و هاوكارییەك ئامادەن.

.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داواشى  لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و ئەنجومەنى ئاسایش كردووه‌، چارەسەرێکى دادپەروەرانە بۆ ئایندەى سووریا بدۆزنه‌وه‌ كه‌مافى هەموو پێکهاتەکانى تیادا پارێزراو بێت و ڕێگەچارەى سیاسى بگیرێته‌به‌ر و ڕێگە نەدرێت خەڵکى سڤیل دەربەدەر و ئاوارە ببن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل