fbpx
Shadow Shadow

"کوردەکان خۆشحاڵ نین بەوەى کە ڕوودەدات"

نێردەى ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا: تورکیا بەڵێنیداوە کە مانەوەى لەسوریا کاتى دەبێت

08:37 هه‌ینی 18 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا ڕایگەیاند، تورکیا بەڵێنیداوە کە مانەوەى لەسوریا کاتى دەبێت و دروستکردنى ناوچەى ئارام، نابێتە هۆى ئاوارەبوونى بەکۆمەڵى دانیشتوانى ئەو ناوچانە.

.

شەوى ڕابردوو تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتن لەسەر ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، لەگەڵ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان.

.

جیمس جیفرى، نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ سوریا بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند “تورکەکان و خودى ئەردۆغان دڵنیایان کردینەوە کە مانەوەیان لە سوریا بۆ ماوەیەکى درێژ نابێت و کاتییە”.

.

وتیشى “ئەردۆغان بەڵێنى هەڵپەساردنى ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەیداوە بۆ ماوەى پێنج ڕۆژ لە سوریا، تا ڕێگەخۆشبکات بۆ کشانەوەى یەپەگە”.

.

لەگەڵ ئەوەشدا جیفرى جەختیکردەوە، کە کوردەکان خۆشحاڵ نین بەوەى کە ڕوودەدات “تورکیا بەڵێنیداوە تەنها کاربکات بۆ لابردنى یەپەگە، نەک دورخستنەوەى دانیشتوانى کوردى ئەو ناوچانە، هیوادارین گواستنەوەى بەکۆمەڵى دانیشتوان ڕوونەدات”.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل