fbpx
Shadow Shadow

گۆڕان مۆڵەتى شەش مانگ دەداتە پارتى

نیگەرانییەکانى گۆڕان لە پارتى چى لێهات؟

11:37 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بزوتنەوەى گۆڕان هێشتا گلەیى و رەخنەکانیان لە پارتى دیموکراتى کوردستان لەبارەى یەکلاکردنەوەى پۆستە وەزارییەکان نەڕەوییەتەوە و دواخستنى ئەو پڕۆسەیە وەک دەستى بە دەستیکردنى بزوتنەوەکەیان ناودەبەن، ناس کورد ئاشکراى دەکات لەو بارەیەوە گۆڕان مۆڵەتى شەش مانگى داوەتە پارتى.

.

دوابەدواى گلەیى و رەخنەکانى گۆڕان لە یەکلانەکردنەوەى پۆستەکانیان لە کابینەى نوێى حکومەت، لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژى فەرمى یەکێتى نیگەرانى حزبەکەى لە جێبەجێنەکردنى رێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتى بۆ پێکهێنانى حکومەت بەئاشکرا خستەڕوو و سەرۆکایەتى حکومەت و پارتى هێنایە دەنگ و بەجیا وەڵامى نیگەرانى و رەخنەکانی وتەبێژەکەى یەکێتییان دایەوە و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە “یه‌كێتى و گۆڕان زیاتر له‌ قەبارەى خۆیان له‌پشكه‌ وەزارییه‌كاندا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه” و وه‌ڵامه‌كه‌ى پارتى بۆ یه‌كێتى به‌جۆرێك له‌وه‌ڵام بۆ ڕه‌خنه‌ و گله‌ییه‌كانى گۆڕانیش لەلاى چاودێرانى سیاسى خوێندنەوەى بۆ کرا.

.

سۆز عه‌بدولقادر، ئه‌ندامى ژورى په‌رله‌مان و حكومه‌ت لە بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند “له‌گه‌ڵ پارتیدا باسمان له‌وه‌ كردووه‌ پۆستى یاریده‌ده‌رى حكومه‌ت بۆ كاروبارى چاكسازى کە پشکى گۆڕانە به‌یاسا ڕێك بخرێت چونكه‌ گه‌ر بێتو به‌یاسا ڕێكخنه‌رێت ئه‌وا چاكسازیكردن ده‌بێته‌ شتێكى كاتى و كه‌ى ویسترا ڕاده‌گیرێت”.

.

له‌باره‌ى داڕشتنى یاساكه‌ و ناردنى بۆ پەرله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى په‌سه‌ندبكرێت، ئه‌ندامه‌كه‌ى ژوورى په‌رله‌مان و حكومه‌تى گۆڕان وتى ” له‌ئێستادا سه‌رقاڵى نووسینه‌وه‌ى ڕه‌شنوسى ئه‌و یاسایه‌ین، ئه‌و یاریده‌ده‌رانه‌مان ناوێت كه‌ پێشتر بۆ هاوكارى خۆى سه‌رۆكى حكومه‌ت داینا و ئێمه‌ یاریده‌ده‌رێكمان ده‌وێت به‌یاسا به‌هێز و به‌ده‌سه‌ڵات بێت”.

.

له‌باره‌ى چاره‌نوسى پۆسته‌كانى تر كه‌ زۆرجار گۆڕان وه‌كو گله‌یى باسى لێوه‌ ده‌كات و پارتى بەهۆکارى یەکلانەکردنەوەیان دەزانێت‌، به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان روونیکردەوە”به‌شێك له‌و پۆستانه‌ لاى یه‌كێتین”بۆ پۆسته‌كانى تریش ژماره‌كانى دیاریكراون و كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنى كارگێڕى پێویسته‌ و گۆڕانیش داواى له‌ پارتى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه‌ى لاى یه‌كێتیه‌ له‌حكومه‌ت و به‌ر گۆڕان ده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕاده‌ستیان بكات و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامن له‌و باره‌یه‌وه‌.

.

سۆز عه‌بدولقادر لەو بڕوایەدایە گه‌رچى پارتى حزبى سه‌ره‌كیه‌ و هه‌رێم به‌ڕێوه‌ ده‌بات و حزبه‌كانى تریش هاوكار و هاوبه‌شن له‌گه‌ڵیدا و به‌رپرسیارێتى هه‌ر خه‌له‌لێكى زیاتر ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ به‌ڵام ئه‌و سستیكردن و یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ى پڕۆسه‌كه‌ش ته‌نها پارتى به‌رپرس نیه‌ به‌ڵام ئه‌نجامى لێكه‌وته‌ سیاسیه‌كانى هه‌رێم و كوردستانیشه‌.

.

“بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و خاوى و سیستیه‌ش كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانى پارتى بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێكکه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گۆڕاندا قسه‌یان له‌گه‌ڵ پارتیدا كردووه‌ چاوه‌ڕێى چاره‌سه‌رین” سۆز عه‌بدولقادر واى وت.

.

به‌پێچه‌وانه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى ژوورى په‌رله‌مان و حكومه‌تى گۆڕان‌، چالاكى موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان به‌ناس كوردى وت”نیگه‌رانیه‌كان به‌رده‌وامن و هێشتا چاوه‌ڕێى یه‌كلاكردنه‌وه‌ین”.

.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانەش كه‌ ناس كورد له‌ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتیمانیه‌وه‌ وه‌ریگرتووه‌، عومه‌رى سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌میانى كۆبوونه‌وه‌ حزبیه‌كانیدا كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌یدا له‌ماوه‌كانى تر له‌هه‌ندێك شاره‌كانى هه‌رێم ئه‌نجامیداوه‌، گلەیى و ڕه‌خنه‌ى له‌و سستى و خاوه‌ خاوه‌ى پارتى بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێكکه‌وتنه‌كه‌یان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه،‌ كردووه‌.

.

ڕێكخه‌رى گۆڕان باسى له‌وه‌ش كردووه‌ شه‌ش مانگیان داوه‌ته‌ پارتى بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى یه‌كه‌میان له‌جێبه‌جێكردنى ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ و دواى ئه‌و واده‌یه‌ش ئاگادارى پارتى ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌هه‌ر هه‌ڵوێستێكى دیكه‌یان گه‌ر دۆخه‌كه‌ درێژه‌ى كێشا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل