fbpx
Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانى گەیشتە بەغدا

09:23 چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەسەردانێکى پێشتر ڕانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا.

.

سەرچاوەیەکى سیاسی ئاگادار لە بەغدا بە ناس کوردى ڕاگەیاند، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى بەسەردانێک گەیشتووەتە بەغدا.

.

وتیشى “بڕیارە نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانى عێراقدا کۆبێتەوە”.

.

سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى دواى سەردانەکەى ئەم دواییەى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق دێت بۆ هەرێمى کوردستان و کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى خۆپیشاندانەکانى عێراق و پرسی هەموارى دەستور.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل