fbpx
Shadow Shadow

نیویۆرک تایمز: پێشبینى دەکرێت ئێران میلیشیاکانى دژ بە خۆپیشاندەرانى عێراق جوڵە پێبکات

08:42 پێنج شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لەبارەى ڕوداوى سوتاندنى قونسوڵخانەى ئێران لەلایەن خۆپیشادەرانى عێراقەوە، ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى ڕایگەیاندووە، “شەوى توڕەیی عێراقییەکان بەرامبەر دەستوەردانى ئێرانى لە عێراق”.

,

نیویۆرک تایمزى ئەمریکى هەواڵێکى لەبارەى ڕوداوى سوتاندنى بارەگاى قونسوڵخانەى ئێران لە پارێزگاى نەجەف بڵاوکردووەتەوە، ناونیشانى هەواڵەکەش بریتییە لە “شەوى توڕەیی عێراقییەکان بەرامبەر دەستوەردانى ئێرانى لە عێراق”.

,

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، سوتاندنى ئەو بارەگایە لە نەجەف واتایەکى گەورەى هەیە لەبارەى سیستمى ئێرانى کە دەستوەردان لە عێراق دەکات، پێشبینیش دەکرێت ئێران میلیشیاکانى دژ بە خۆپیشاندەران بجوڵێنێت.

,

شەوى ڕابردوو لە ئەنجامدا توڕەیی خۆپیشاندەرانى پارێزگاى نەجەف گەیشتە ئەوەى، دەست ببەن بۆ سوتاندنى بارەگاى قونسولخانەى ئێران لەو شارە، بەوهۆیەشەوە ئێران داواى لە دێپلۆماتکارەکانى کرد ئەو شارە جێبهێڵن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل