Shadow Shadow

نیویۆرک تایمز: ئیسرائیل بۆردوومانی بارەگاکانی حەشدی شەعبی کردووە

11:01 هه‌ینی 23 ئاب 2019
article image

ناس کورد

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆردوومانی ئەو چەند کۆگایەی حەشدی شەعبی لە عێراق کردووە، کە لە ماوەی ڕابردوو تەقیونەتەوە.

.

ڕۆژنامەکە پشت بەست بە چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل چەند جارێک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی لە عێراق ئەنجامداوە.

.

به‌رپرسێكى باڵاى هه‌واڵگرى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ رۆژنامه‌كه‌ى ئاشكرا كردووە، “هێرشه‌كه‌ى رۆژى 19ى ته‌مووزى رابردوو کە بنكه‌يه‌كى له‌ رۆژهه‌ڵاتى شارى به‌غدا كرده‌ ئامانج، سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ گواستنه‌وه‌ى چه‌ك بۆ سووريا به‌كارى هێناوە.

.

بەپێی زانیارییەکان، لەو بنکەیەی حەشدا، کاروانێک مووشه‌كى ئاڕاسته‌كراوى ئێرانی  مەودا کورت هەبووە کە لە توانایاندا بووە 200 کیلۆمەتر ببڕن.

.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی هێرشەکان درێژکراوەی ئەو هێرشانەیە کە ئیسرائیل لە سەر خاکی سووریا دژ بە بنکە سەربازییەکانی ئێران ئەنجامیان دەدات.

.

لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا ئەمە یەکەمین جارە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر خاکی عێراق ئەنجام دەداتەوە.

.

به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى رۆژنامه‌كه‌، له‌ ماوه‌ى سێ مانگى رابردوودا چوار جار فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی كۆگا‌كانى چه‌كى سه‌ر به‌ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی کردووە، کە سیانیان لە  پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددين و هێرشێکیان له‌ يه‌كێك له‌ بنكه‌كانى‌ شارى به‌غدا بووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل