fbpx
Shadow Shadow

نیویۆرک تایمز؛ئەمریکا چەکە ئەتۆمییەکانى لە بنکەى ئەنچەرلیکى تورکیا دەکشێنێتەوە    

14:34 سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز”ى ئەمریکی بڵاوى کردەوە، لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی دەرەوە و وزەی ئەمریکا تاوتوێی میکانزمی کشاندنەوەی چەکە ئەتۆمییەکانى ئەمریکا دەکەن لە بنکەی سەربازی ئەنچەرلیک لەوڵاتى تورکیا.

.

بەگوێرەی هەواڵەکەى نیویۆرک تایمز، لەئێستادا ئەمریکا نزیکەی پەنجا چەکی ئەتۆمی تاکتیکی جۆراوجۆری هەیە لەو  بنکە سەربازییە.

.

نیویۆرک تایمز، ئاماژەی بەوەکردوە، لەئێستادا ئەم هەنگاوەی ئەمریکا ئەوە دەگەیەنێت کە ئەمریکا کۆتایی بە هاوپەیمانی ستراتیژی لەگەڵ تورکیا هێناوە.

.

هاوکات لەڕاپۆرتێکی ماڵپەری “ئەڵتێر نەت”ى ئەمریکی کە تایبەتە بە بواری سەربازی، ئەوە خراوەتە ڕوو،  کە لەشکرکێشیەکەی تورکیا بۆ سەر باکور  و خۆرهەڵاتی سوریا و کردنە ئامانجی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە لەلایەن تورکیا  ئەمریکای توڕە کردوە، لە ئێستاشدا بەرپرسانی ئەمریکا سەرقاڵی کشاندنەوەی نزیکەی پەنجا چەکی تاکتیکی ئەتۆمین لە بنکەی ئەنچەرلیکی ئەو وڵاتە  کە 250 کیلۆمەتر لە سنوری سوریاوە دوورە.

.

ڕاپۆرتەکەی ماڵپەری ” ئەڵتێر نەت” جەخت لەوە دەکاتەوە کشاندنەوەی ئەو چەکانە دەبوایە پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر لەلایەن  ئەمریکا ئەنجامبدرایە، چونکە بە بۆچوونی ئەو ماڵپەڕە، ئەردۆگان  کەسێکی دیکتاتۆرە  و هەڵسوکەوتی پێشبینی نەکراوە،  بوونی ئەو جۆرە چەکانەش لەو وڵاتە  ئاسایشی جیهانی دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە.

.

تورکیا لە 9ى تشرینی یەکەمی 2019 ، دەستیکرد بە  لەشکرکێشی و دەستدرێژی بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان، لە ئاکامدا و بە هاوکاری میلیشا توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا سەدان کەسی سیڤیل و بێتاوان شەهید بوون و هەزارنی دیکەش ئاوارەبوون، ئەمڕۆش (سێشەممە، 15ى تشرینی یەکەم 2019)، پاش شەڕێکی قورس هێزەکانی هەسەدە  توانیان پاشەکشە بە هێزەکانی تورکیا بکەن لە ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل