fbpx
Shadow Shadow

"له‌ڕێگه‌ى سیستمێكى تایفەگەرییەوە به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى ده‌پارێزێت"

نیویۆرك تایمز: 16 ساڵه‌ ئه‌مریكا به‌هاى ده‌وڵه‌تدارى له‌ عێراقدا تێكشكاندووه

22:41 چوار شه‌ممه‌ 06 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى ڕایدەگەیەنێت، له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانى ناوچه‌كەوە‌ سیستمى تایفەگەرى و پشك پشكێنه‌ى حیزبى لە عێراق په‌یڕه‌و كراوه.

,

ڕۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى بڵاویکرده‌وه: “له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و دراوسێكانى عێراقه‌وه،‌ سیستمى تایفەگەرى و پشك پشكێنه‌ى حیزبى په‌یڕه‌وكراوه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ چه‌مكى ده‌وڵه‌تدارى به‌هایه‌كى نه‌مێنێته‌وه‌”.

,

به‌گوێره‌ى ڕۆژنامه‌كه‌، “كێشه‌كانى سیستمى سیاسى عێراق له‌وه‌دا خۆى حه‌شارداوه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌ ساڵى 2003وە به‌سه‌ریدا سه‌پاندوویه‌تى، ئه‌وەش بریتیه‌ له‌ تایفەگەرى و پشك پشكێنه‌ى حیزبى، کە هۆكارى سه‌رجه‌م شكسته‌كانه‌ و گه‌نده‌ڵكارانیش هه‌لى نه‌بوونى به‌هاى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌بوونیان له‌ عێراقدا قۆستوه‌ته‌وه‌، ئه‌مریكاش ته‌نها له ‌ڕوانگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیه‌وه‌ باسى ده‌وڵه‌تبوونى عێراق ده‌كات”.

,

نیویۆرك تایمز ئاماژه‌ى بەوەشكردووه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ى ئه‌مریكا و وڵاتانى ناوچه‌كه‌ به‌ هاوكارى سیاسییه‌ گه‌نده‌ڵه‌كان دروستیانكردووه‌، چینێكى نوێى خۆپیشانده‌ر و ناڕازیش په‌یدابوون و ئاڵاى وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵكردووه‌ و هه‌موو جۆره‌ سیمبول و سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى و تایفیش ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و گۆرانى و سرودى په‌رۆشى بۆ نیشتیمان ده‌ڵێنه‌وه‌، ده‌شڵێن: “ئێمه‌ نیشتیمانێكمان ده‌وێت گیرۆده‌ى ده‌ستى نه‌خۆشى دابه‌شبوونى تایه‌فى و سیاسی‌ نه‌بێت”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل