Shadow Shadow

نیوزیلاند ھێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە

11:02 دوو شه‌ممه‌ 10 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

حکوومەتی نیوزیلەندا رایگەیاند ساڵی داھاتوو، ھێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە، کە بەمەبەستتی مەشق و ڕاهێنان کردن ڕەوانەی کردبوون.

.

جاسیندا ئاردێرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزیلەندا، ڕایگەیاندووە، چوار ساڵ لەمەوبەر و لە چوارچێوەی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش و بە مەبەستی مەشق و راھێنان بە ھێزە ئەمنییەکان، ھێزیان رەوانەی عێراق کرد”.

.

سەرۆک وەزیرانی نیوزیلاند ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕوانگەی سەرکەوتن و بەدیھێنانی ئامانجەکان، لە مانگی حوەزیرانی داھاتووە ھێزەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە.

.

جاسیندا ئازیزان ئاماژەی بەوەداوە، سەرەڕای شکستھێنان بە داعش لە عێراق و سووریا، بەڵام ھێشتا ھەڕەشە و مەترسییەکانی بەردەوامە، بۆیە عێراق پێویستی بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی ھەیە.

.

لە ساڵی 2015 لە چوارچێوەی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، حکوومەتی نیوزیلەندا 143 سەربازی ڕەوانەی عێراق کردبوو کە ئەرکیان تەنھا مەشق و راھێنان بوو بە ھێزە ئەمنییەکان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل