fbpx
Shadow Shadow

نوێنەرێکى خامنەیی بۆ خۆپیشاندەران: بوەستن و وازبهێنن پێش ئەوەی بەسیج بەزۆر کۆتاییتان پێبهێنێت

17:32 سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

نوێنەرێکى عەلی خامنەیی هەڕەشەی توند لە خۆپیشاندەران دەکات، کە ئەگەر وازنەهێنن هێزەکانی بەسیج ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران دەبنەوە و کۆتاییان پێدەهێنن.
.

ئەمڕۆ سێشەممە، لوتفوڵا دشکام نوێنەری عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ویلایەتی فارسی باشوری ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند “ئەگەربێت و ئەو تێکدەرانە نەوەستن و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان نەهێنن، هێزەکانی بەسیج بەکاردەهێنین دژی خۆپیشاندەران”.

.

لوتفوڵا دشکام بە ئاژانسی ئیسنای وتووە “لەدەرەوەی خۆپیشاندەرانەوە هێزێک دەهێنین بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان و بەتوندی دژی ئەو دەستانە دەبینەوە کە دەیانەوێت وڵاتەکەمان تیکبدەن”.

.

چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەرفراوانى خۆپیشاندان ئێرانى گرتووەتەوە لەدژى گرانکردنى نرخى بەنزین لەلایەن حکومەتەوە، ئەمڕۆش هاوڵاتییانی نزیکەی 100 شار و شارۆچکە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد.

.

بەپێی میدیاکانی سەر بە حکومەتی ئێران، لەخۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا سێ ئەندامی هێزەکانی بەسیج لە ڕۆژئاوای تارانی پایتەخت کوژراون، کە یەکێکیان ئەفسەرە لە سوپای پاسدران و ئەندامی بەسیجیشە.

.

بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە خۆپیشاندەران لە تێلیگرام بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای پاسداران بەشێوەیەکی بەرفراوان دابەزیونەتە نێو شارەکان و بەتوندی ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران بونەتەوە.

.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەشێکی زۆر لە هێزەکانی بەسیج چونەتە ناو شارەکان بۆ ڕوبەڕوبەنەوەی خۆیشاندەران و ڕاستەوخۆش تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردوە کە بەهۆیەوە چەند خۆپشاندەرێک کوژراون.

.

هەروەها خۆپیشاندەران لە شیراز و چەند شارێکی دیکە بارەگای هێزەکانی بەسیجیان سوتاندوە و ڕوبەڕویان بونەتەوە، دروشمیشیان دژی حکومەت و خامنەیی وتووەتەوە.

.

بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە حکومەتی ئێران ئینتەرنێتی لەسەرتاسەری وڵاتەکە بڕیوە، بۆئەوەی خۆپیشاندەران نەتوانن هیچ گرتە ڤیدیۆ و وێنەیەکی ڕوبەڕوبونەوەکانی سوپا لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکەنەوە.

.

هێزەکانى بەسیج بەشێکن لە هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران سەرجەم ئەندامەکانیان خۆبەخشن و ژمارەیان نزیکەی 125 هەزار کەسە، ئەندامانی هێزەکانی وشکانی و ئاسمانی و دەریاییان تێداییە.

.

ئەو هێزە بەردەوام لە ئامادەباشیدان، بۆ شەڕ و پاراستنی مەرجەعیەتی باڵای شیعە و شۆڕشی ئێران، لە خۆپیشاندانەکانی ڕابردووشدا بەتوندی ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران بونەتەوە.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل