Shadow Shadow

كورد له‌ جۆله‌مێرگ و شرناخ و مێردین له‌ پێش پارته‌كانی دیكه‌وەیه‌

نوێنەری هەدەپە لەهەرێم: بۆ بردنەوەی 130 شارەوانی ئامادەكاری تەواومان كردووە

08:48 شه‌ممه‌ 30 ئادار 2019
article image

ناس كورد-فوئاد عەبدوڵا

پارتی دیموكراتی گه‌لان “هه‌ده‌په‌” ئاماده‌كاری كردووه‌ 104 شاره‌وانی له‌ باكوری كوردستان بباته‌وه‌ و هه‌وڵه‌كان بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد له‌ باكور تێبپه‌ڕێنێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی لێدوانێكی نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ناس كورد.

عابد ئیكه‌، نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ناس كورد-ی ڕاگه‌یاند،”هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ توركیا له‌ نێوان ئێمه‌ وه‌ك هه‌ده‌په‌ و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆغان سه‌رۆكی ئاكه‌په‌ و سه‌رۆك كۆماری توركیا، جیاوازی هه‌یه‌، له‌ توركیا و ڕاپرسی بۆ سیستمی حكومڕانی و هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌تر ده‌بێت”.

وتیشی،”له‌ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی توركیادا، یه‌كه‌مجاره‌ هه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێییه‌كان ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێییه‌كانی شاره‌وانی، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان” ئاكه‌په‌” كه‌ ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، سه‌دا 50ی ده‌نگه‌كان مسۆگه‌ر بكات، ئه‌وا سیستمه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و پێگه‌ بۆ بڕیار و ڕێنماییه‌كانی ئه‌ردۆغان دروستده‌كات”.

“ئه‌گه‌ر له‌ حاڵه‌كاتێكدا له‌ سه‌دا 50ی به‌ده‌ستنه‌هێنا، بۆ هێزه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی و تایبه‌ت پارتی دیموكراتی گه‌لان “هه‌ده‌په‌” كه‌ دوور له‌ دیموكراسی و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و ماف هاوڵاتی بوون كه‌ به‌رگری له‌مافی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌كات، هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ده‌درێت جیاواز ده‌بێت، له‌ سه‌د ساڵی ڕابردوودا و ده‌بێته فرسه‌تێكی باش و به‌ره‌و كۆمارێكی دیموكراسی هه‌نگاو ده‌نێین، ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه‌ گرنگه‌” عابد ئیكه‌ وای وت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، “هه‌ده‌په‌ ئاماده‌كاری كردووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ 130 شاره‌وانی بباته‌وه ‌و پێشمان وایه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو به‌ دانانی قه‌یوم زوڵم له‌خه‌ڵكی كراوه‌ و قبوڵكراوه نابێت، له‌ توركیا نه‌ته‌وه‌په‌رست ڕێگه‌ نادات سیاسه‌تی دیموكراسی پێشبكه‌وێت و به‌ناوی پاراستنی خه‌ڵك، هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌درێت”.

ئه‌و به‌پرسه‌ی هه‌ده‌په‌ ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو،” كورد له‌ ناوچه‌كانی جۆله‌مێرگ و شرناخ و مێردین له‌ڕووی سه‌نگ و پێكه‌یه‌وه‌ له‌پیش پارته‌كانی دیكه‌وەیه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌هه‌ریه‌ك له‌ جۆله‌مێرگ ‌و شڕناخ ته‌واوی ده‌نگی ناوچه‌كه‌ مسۆگه‌ر بكات، هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی هه‌بوونی هێزی سه‌ربازی توركیا و ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵی ترسانی خه‌ڵك ده‌درێت له‌و ناوچانه‌”.

لە هەڵبژاردنی 31ی ئازاردا 57 ملیۆن دەنگدەر بەرپرسانی ئیدارە خۆجێییەكان هەڵدەبژێرن كە بۆ ماوەی 5 ساڵ لە ئەركەكانیاندا دەبن.

لە هەڵبژاردنەكەدا 12 پارتی سیاسی بەشدارن لە كێبركێكەداو لە سەرتاپای توركیادا 57 ملیۆن دەنگدەر ناویان تۆمار كراوە و لەسەر 194 هەزار و 390 سندوق دەنگ دەدەن.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل