fbpx
Shadow Shadow

نوێنەری خامنەیی لە سنە و لە بەردەم 30 کەسایەتى و ناودارى کورد: کورد لەهەر جێگەیەکی دنیا بێت ئێرانییە

11:30 سێ شه‌ممه‌ 02 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

لە وتارێکدا لە کۆنگرەی ناودارانی کورد لە شاری سنە، نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایگەیاند “کورد لە هەرجێگەیەکی دنیا بێت ئێرانیە” و “ئەگەر قاسم سولەیمانی نەبوایە داعش هەولێری داگیر دەکرد”.

.

لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد و بە ئامادەبوونی زیاتر لە 30 کەسایەتی و ناوداری کورد لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان، محەمەد حسێنی، نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئێران لە وتارێکدا وتى “کورد لە بنەڕەتەوە هەمووی ئێرانییە و لەهەر جێگەیەکی دنیابن، هەر ئێرانین”.

.

وتیشی، لە سەردەمی عوسمانییەکاندا ئینگلیزەکان کوردی ئێرانیان دابەشکرد و کردنیان بەو چوار پارچەیەی ئێستا و بەشێکیانیان لە ئێران دابڕی، ئەگەرنا هەموو کوردەکان لە بنەڕەتەوە ئێرانین.

.

هاوکات نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی شەڕی داعشدا، ئەگەر قاسم سولەیمانی و هێزەکەی نەبوونایە، ئەوا داعش هەولێریشی دەگرت، بەڵام قاسم سولەیمانی و هێزەکەی ڕێگەیان لەوە گرت.

.

کۆنگرەی ناودارانی کورد، بۆ یەکەمجارە لە شاری سنە بەڕێوەدەچێت و تیایدا 30 کەسایەتی و ناوداری کورد خەڵات دەکرێن، کە دیارترینیان هونەرمەند مەزهەری خالقییە، کە دوای نزیکەی 38 ساڵ دووبارە گەڕایەوە ئێران و لە کۆنگرەکەدا بەشدارە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل