fbpx
Shadow Shadow

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هاریکاری ئاشتییەوە وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

23:45 پێنج شه‌ممه‌ 09 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

پاش ئەوەى دۆناڵد تڕەمپ ئامادەیی بۆ پرسى  هاوبەش لەگەڵ ئێراندا دەربڕى تا ئاستى گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتى، نوێنەرى ئێران لەنەتەوە یەکگرتووەکان لەوەڵامدا ڕایگەیاند، تڕەمپ  و دەوڵەتى ئەمریکا جێى باوەڕ نین و ئەو قسانەش ناتوانن خەڵک هەڵبخەڵەتێنن.

،

مەجید تەخت ڕەوانچى، نوێنەری ئێران لە نەتەوە تەکگرتووەکان  بە ئاژانسی ئێرناى ڕاگەیاند: ” تڕەمپ لەڕێگەى گەمارۆکانەوە فشارێکى زۆرى بۆ سەر خەڵکى ئێران هێناوە و لەچەند ڕۆژى ڕابردووشدا قاسم سولەیمانى کوشتووە و کەچى کاتێکیش کە گوێى لێدەگریت باسى هاریکارى یەکتر و هەر لەهەمان کاتیشدا جەخت لەسەر سزاکان دەکاتەوە، بۆیە تڕەمپ جێى باوەڕ نیە”.

،

ڕەوانچى ڕونیشى کردەوە، ئەمریکا لایەنگرى گفتوگۆ و دیالۆگ نیە و لایەنگرى شەڕکردنى خەڵکى ئێرانە و تا ئەو دوژمنایەتیەشى بەردەوامبێت قسەکردنى لەبارەى هاریکاریەوە نەبیستراو و مایەى تێگەیشتن نیە، خەڵکى ئێرانیش بەو قسانە هەڵناخەڵەتێندرێن.

،

وتەکانى نوێنەرەکەى ئێران دواى ئەوە هات، دوێنێ تڕەمپ ئامادەىی ئەمریکای بۆ هاریکارى لەگەڵ ئێران لەسەر کۆمەڵێک پرسى هاوبەش تا ڕادەى ڕێکەوتنى ئاشتى دەربڕى.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل