fbpx
Shadow Shadow

نوێنەرایەتی ڕۆژئاوا لە هەرێم ڕەخنە لە پەرلەمانی کوردستان دەگرێت “بە یەک وشەش ناوی تورکیاتان نەهێنا”

22:59 سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

بەرپرسێکی نوێنەرایەتی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان ڕەخنە لە پەرلەمانی کوردستان دەگرێت و دەڵێت پەرلەمانیان بە نوێنەری خۆیان زانیوە، بەڵام ئەوان بە یەک وشەش باسی “داگیرکاری تورکیایان” نەکردووە.

.

ئەمشەو، سێشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2019، جاویدان کەمال ئەندامی نوێنەرایەتی ڕۆژائاوای کوردستان لە هەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاڕاستەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد، سەبارەت بە دانیشتنی ئەمڕۆی کە تایبەت بوو بە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

.

لەبەشێکى نامەکەدا جاویدان کەمال لە نامەکەدا، دەستخۆشی لە هەڵوێستی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کردوە و ڕایگەیاندووە “دەمەوێ پێتان بڵێم، ئێوە تەنها نوێنەرایەتی خەڵکی باشور ناکەن ئێمەش لە پارچەکانی دیکەی کوردستان ئێوە بەنوێنەری خۆمان دەزانین”.

.

هاوکات ئەندامەکەی نوینەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستان ڕەخنەی لە پەرلەمان گرتووە وتویەتی “بۆچی لە 12ڕاسپاردەکەی ئەمڕۆ ناوی تورکیا نەهێنرا؟، ئایا لە تورکیا دەترسن دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دابخات؟ یان دەترسن تورکیا ھێرش بکاتە سەر باشوری کوردستان و داگیری بکات ؟ھەرچەند ئێمە پێمان وایە تورکیا لە رۆژئاوایی کوردستان ناوەستێ بەڵکو گەمارۆ لەسەر باشوریش توند تر دەکات، خۆ ئێستاش تورکیا بەشێک لە خاکی ھەرێمی کوردستانی داگیر کردووە وە بنکە سەربازیەکی یەک جار زۆری ھەیە”.

.

جاویدان کەمال وتوشیەتی “دلنیاشتان ئەکەمەوە بە نەوەی نوێی کورد ناڵێین کە ئێوە لە بیر خۆتان بردۆتەوە کە (تورکیا)  ھێرش ئەکاتە سەر رۆژئاوایی کوردستان و ئەیەوێت داگیری بکات و گۆڕانکاری دیمۆگرافی بەدیھێنانی جینۆساید و ئەنفالی دیکە لە سەر گەلی کورد دروست بکات،  بەڵکو پێیان دەڵێین لە بیرتان چووە، بەڵام ئێمەش دڵنیاین کە خەلکی باشوری کوردستان کە دەنگیان بە ئێوە داوە لە بیریان نەچوە کە (تورکیا) ئەو تاوانە قێزەونە دەکات لە نیشتمانەکەمان”.

.

لەکۆتایی نامەکەیدا جاویدان کەمال باسی لەوە کردووە “مایەیی دلخۆشیم بوو کە ھەموو فراکسيۆنەکانی پەرلەمان یەک دەنگ بوون بۆ پشتیوانی رۆژئاوایی کوردستان، ھیوادارم ئەو خالانەی لەسەر رێککەوتون بە تایبەتی ھەولدانی دیبلۆماسی بۆ وەستاندنی ئەم کۆمەڵکوژیە کە ئاڕاستەی گەلەکەمان کراوە. کاری بەپەلەی بۆ بکرێت و لەگەڵ ئەوەشدا بیرتان نەچێ بەھەموو دونیا بڵێن ئێمە لە رۆژئاوای کوردستان کێشەی ئاو و خۆراکمان نییە، بەڵکو برسی و تینوی ئازادی و سەرفرازین”.

.

لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی شەڕ و لەشکرکێشییەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان کرد و 15 ڕاسپاردەی لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستانەوە دەرکرد کە بە 96 دەنگ لە کۆی 97 پەرلەمانتاری ئامادەبوو پەسەندکرا.

.

لە ڕاسپاردەکاندا، پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بە زووترین کات هەوڵبدەن ئەو هێرشانە بووەستێنن.

.

هاوکات داوای لە حکومەتی هەرێم کرد ئامادەکاری بکات بۆ پێشوازیکردن لە هاتنی ئاوارە بۆ هەرێم و دابینکردنی جێگای حەوانەوە بۆیان.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل